هەواڵەکانی هۆژین‌هەواڵی ڕێکخراوە

دەستپێکی فرۆشی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

لەدایکبوونی یەکەم گۆڤاری زانستی-گشتی بەزمانی کوردی لە مێژووی ڕۆژھەڵاتی کوردستان:
گۆڤاری زانستیی ھۆژین وەرزنامەیەکی زانستی-گشتی بە زمانی کوردییە و لەژێر چاودێریی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی ھۆژان بڵاو دەبێتەوە. گۆڤاری زانستیی ھۆژین ئێستاکە لەلایەن توێژەران و خوێندکارانی زانستگەکانی ئێران، ئەورووپا، ئوستراڵیا و ئەمریکا سەرپەرشتی دەکرێت. ڕێکخراوەی ھۆژان بە تەواوەتی سەربەخۆیە و سەر بە ھیچ لایەن و رێکخراوەیەکی تر نییە. ئەم گۆڤارە لە باری ئاستی زانستی و کواڵیتیی چاپەوە هەوڵی خۆی داوە کە لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکان هاوئاهەنگ بێت. گۆڤاری ھۆژین، گۆڤارێکی پسپۆڕانە نییە و بە دروشمی “زانست بۆ ھەمووان” بەردەنگی ھەموو کۆمەڵگایە بە گشتی. شێوازی نووسین لە هۆژیندا لەسەر بنەمای ڕۆژنامەگەریی زانستییە و نووسراوەکان پەیڕەوی ڕێڕەونامەی ئاکادیمیای زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستانن.

هۆژین بەزوویی لە چوار پارێزگای کوردنشینی ئێران (کوردستان، کرماشان، ورمێ و ئیلام) بڵاو دەبێتەوە.

گۆڤاری ھۆژین بەرهەمی ھەوڵ و تێکۆشانێکی زۆرە و چاوەڕوانی خەڵکی فەرھەنگدۆست و زانستدۆست دەکا کە بە کڕینی گۆڤار یارمەتیدەرمان بن لە درێژەدانی ئەم پڕۆژەیە. چاوەڕوانتان دەبین لە کتێبفرۆشییەکانی کوردستان و داواکارین کە دۆستان و ھاوڕێیانتان بانگھێشت بکەن بۆ ئەم ڕووداوە پیرۆزە.

کات:
شەممە 21ی ڕەشەمە کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ
شوێن:
http://hojan.org/فرۆشیاران/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button