بابەتتەکنەلۆجیا

ئەندازیاریی پیشەسازی

لە تایبەتمەندییەکانی ئەندازیاریی پیشەسازی ئەوەیە کە ناکرێ لە ڕستەیێکدا کۆ ببێتەوە. ئەم بوارە زۆر بەربڵاوە و لە سەر زۆر شت کار دەکا؛ لە بەڕێوبەرایەتییەوە تا توێژينەوەى كات لەخۆ دەگرێ. بۆیە ئەگەر ئێوە لای خەڵک بڵین کە ئەندازیاریی پیشەسازیم، خەڵک بە وردی نازانن کە لە سەر چی کار دەکەن و پسپۆڕی چین.

 

باشترین ڕێگە کامەیە؟

ئەمە پرسیارێکە کە ئەندازیاری پیشەسازی ھەموو کاتێ لە مێشکیدایە و بۆ ھەر کارێک ئەم پرسیارە لە خۆی دەکا تاکوو باشترین رێگە بۆ بەرھەمھێنان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەشەکانی پیشەیی و ڕاژەیی بدۆزێتەوە. ڕەنگە بڵێن کە ھەموو ئەندازیارێ بەدوای باشترین ڕێگەیە بەڵام جیاوازی ئەندازیاری پیشەسازی ئەوەیە کە ئەندازیاریەکانی‌تر ھەر کام لە لقی خۆیاندا شارەزان، بەڵام ئەندازیاریی پیشەسازی دێت و بۆ دۆزینیەوەی باشترین ڕێگە لە تەواوی لقەکانی‌ دیکە کەڵک وەردەگرێ. بۆ نموونە لە ئەندازیاریی کیمیا بابەتێک ھەڵدەگرێ و کێشەیەکی ئەندازیاریی مێکانیکی پێ چارەسەر دەکا. لە لایکی‌ترەوە ئەندازیاری پیشەسازی ئەتوانێ بۆشایی نێوان بەڕێوبەران و ئەندازیارانی کاربەدەست پڕ بکاتەوە و بەو جورە کە ئەندازیارێک ڕەنگە نەتوانێ بۆچۆنی کارەکانی خۆی بۆ بەرێوەبەری نائەندازیاری ڕوون بکاتەوا بەڵام بە ئاسایی بۆ ئەندازیاریی پیشەسازی ئەم کارە دەکا و ئەندازیاریی پیشەسازیش دەتوانێ بەرێوبەرایەتی لە بۆچۆنەکانی ئەو تێبگەینێ.

 

 

پێشکەوتن و گەشەسەندی زانست لە ھەموو بوارێکدا و ئاڵۆزتربوونی ئەم رێگەیە، بووە بە ھۆی بەرینبوونی سیستمی بەرھەمھێنان و ڕاژەیی کە بەرێوبەرایەتییەکی درووست و گونجاوی ئەم سیستمە پێویستی بە بەکارھێنانی شێوازگەلی زانستی و پێشکەوتوو بۆ پێشبینی، مودێلسازی، بەرنامەڕێژی، دابین کردن و ئابوورەمەندی، بەڕێوەبردن و چاودێریکردن و ھەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان ھەیە.

لە بەر ئەوەی کە ئەندازیارییە ناسراوەکان وەکوو ئەندازیاریی کارەبا و مێکانیک و  ئاوەدانی و … زۆرتر سەرنجیان لە سەر بەشی تێکنیکی پیشەیە و ئەمە بە تەنیایی وەڵامدەری کێشە ئەستەمەکانی بەربەرەکانێ ناو کاروکاسبی ئەمرۆدا “کە دەبێ تەواوی گۆڕانکاریەکانی ڕامیاری، ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەنانەت بیروباوڕی مرۆڤەکان لە بەر چاو بگرن” نییە، بۆیە لە بەر چارەسەرکردنی ئەم کەموکۆڕییانە لە چەند دە ساڵی ڕابردوودا بوارێکی نوێ بە ناوی ئەندازیاریی پیشەسازی کە بە کەڵک‌وەرگرتن لە زانستگەلێک وەکوو بیرکاری، فیزیا، کۆمەڵناسی، ئابووری و ڕەوتەکانی ئەندازیاری، ھاتووەتە ئاراوە.

 

ناسینی ئەم بوارە نوێیە و بەربڵاوی ئەم دەڤەرە دەتوانین لەم پێناسەیە کە ئەنستیتۆی ئەندازیارانی پێشەسازی ئامریکا لە ساڵی ١٩٦٠زایینی‌دا دایناوە ببینین :

“ئەندازیاری پێشەسازی بریتییە لە گەڵاڵەداڕێژی، چاکسازی، دامەزراندن و بەڕێخستنی سیستمێکی یەکگرتووی مروڤ، کەرەستە، ئامێر و وزە. ئەمەش بە یەکخستنی زانیاری پسپۆڕی و شارەزایی لە بیرکاری، فیزیا و زانستی کۆمەڵناسی لەگەڵ ڕەوتگەلی شیکاریی ئەندازیاری و گەڵاڵەرژاندن بۆ دەسنیشان‌کردن، پێشبینی کردن و ھەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان بە دی دێت.”

بواری ئەندازیاریی پیشەسازی لەبەر ئەوەی لە سەرەوە بە تەواوی بەشە جوراوجورەکانی کاری بەرھەمھێنان و ڕاژەیی ئەڕوانێ دەتوانێ لە زۆرترکردنی چاکسازی و باشتربوونی کارەکان ڕۆلیکی کاریگەری ھەبێ. بە تێپەڕبوونی کات خاوەنگەلی پیشە و سیاسەتدانانی بەشی ئابووری گرنگی ئەم خاڵەیان بۆ دەرکەوت و ئەمە بووە ھۆی پێزانینی زیاتری گرنگی ڕۆڵی ئەندازیاریی پیشەسازی لە باش‌تر بەرێەوە بردنی کارەکان.

سەرچاوە:

  • Zandin, H. Maynard, Maynard’s Industrial Engineering. Chapter 1, Fifth Edition, 2001.

 

Industrial Engineering مهندسی صنایع

Management مدیریت

Time study زمان­سنجی

Forecastingپیش­بینی

Modelingمدل­سازی

Programmingبرنامه­ریزی

Supply تدارک

Monitoring نظارت

Compare مقایسه

Electrical برق

Mechanic مکانیک

Civil عمران

Planningطرح­ریزی

Humanانسان

Material ماده

Tool ابزار

Energy انرژی

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button