بابەتزانستە بنەماییەکان

ئایا مەڕەکان گەمژەن ؟

ئایا مەڕەکان گەمژەن ؟

زۆرمان بیستووە کە دەڵین مەڕەکان گەمژەن و ئاژەڵانێکی داماو و بێ زیانن کە تەنیا بەکاری خواردن و بەرهەمهێنانی خوری دێن! بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم گیانەوەرانە زۆر زیرەکن و هاوکات بیرەوەرییەکی بە هێزیان هەیە لە ناسینەوەدا. هەروەها شارەزاییەکی باشیان هەیە، دەتوانن هاوڕێی یەک بن، لەسەر یەکتر شەڕ بکەن و کاتێک یەکێکیان دەبەن بۆ کوشتارگە، دڵتەنگ ببن.
کەیس کێندریک لە توێژینەوەکەیدا نیشانی دەدات کە مەڕەکان دەتوانن زیاتر لە ٥٠ دموچاو بناسنەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵ ئەم دموچاوانەیان لەبیر دەمێنێت. کێندریک و هاوکارەکانی دەڵێن مەڕ زیاتر حەزی لە زەردەخەنەیە تا مڕومۆچبوون! و تەنانەت کێندریک دەڵێت کە مەڕەکان هەستیان هەیە. لە وتارێکی زانستی بڵاو کراوەی ساڵی ٢٠٠٩، بە درێژی باسی ئەوە دەکرێت کە مەڕەکان دەتوانن هەستی ترس و تووڕەبوون، ئومێد، ماندووبوون، ئێش و ژان، هەروەها خۆشحاڵی دەر ببڕن. لە توێژینەوەیەکی تردا کەرۆلاین لی دەیسەلمێنێت کە مەڕەکان دەتوانن ڕێگای خۆیان لە شوێنێکی ئاڵۆزدا بدۆزنە.

Keith Kendrick
Caroline Lee
کۆکردنەوە: هادی ڕەحمانپەنا
سەرچاوە:
http://www.bbc.com/earth/story/20170418-sheep-are-not-stupid-and-they-are-not-helpless-either

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button