بابەتگەردوونناسی

چەند زانیارییەک لەسەر هەسارەی زەوی

چەند زانیارییەک لەسەر هەسارەی زەوی

زەوی ناوی ئەو هەسارەیە کە ئێمە لەسەری دەژین. بە پێی توێژینەوەکان تەمەنی نزیک ٤.٥٤ ملیارد ساڵە،  سێهەمین هەسارەی نزیک بە خۆرە و ١٤٩،٥٩٧،٨٩١ کیلۆمەتر لە خۆر دوورە. واتە ڕێک ئەو جێگەیە کە بووەتە هۆی پێکهاتنی ژیان و ئێستا شوێنی ژیانی ٧.٤ ملیارد مرۆڤ و ملیۆنان زیندەوەری دیکەیە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆریەک لە زانایان بڕوایان وا بووە ئەم هەسارەیە خەریکی گەرمبوونە و ئەمە مەترسی و هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر بوونەوەرانی سەر زەوەی.
ئاخۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوی دەبێتە هۆی کارەساتێکی ژینگەیی؟ بە پێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی نەشناڵ جیۆگرافیک، حەوت ڕاستی سەبارەت بە گەرمبوونی زەوی هەیە:
١. زەوی گەرمتر بووە: پلەی گەرمیی مامناوەندیی زەوی ساڵ بۆ ساڵ کەم و زۆر دەبێت، بەڵام بە گشتی پلەی گەرمیی زەوەی لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە.
٢. هۆکاری ئەم دیاردەیە ئێمەین: کەربۆن دی ئۆکساید زەوی گەرم دەکات کە لە چاو ٥٠ ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی لەناو هەوادا ٥٠% زیای کردووە.
٣. ئێمە لەم ڕاستییانە دڵنیاین: زیاتر لە ٩٧%ی زانایانی بواری کەشوهەوای زەوی پێیان وایە بڵاوکردنەوەی دی ئۆکسایدی کەربۆن لە لایەن مرۆڤەوە بووەتە هۆی ئەم دیاردەیە.
٤. سەهۆڵەکان خێرا دەتوێنەوە: بە هۆی توانەوەی سەهۆڵەکان تا ساڵی ٢١٠٠ ڕووبەری ئۆقیانووسەکان زیاتر لە ٩٠ سانتیمەتر هەڵدەکشێت.
٥.  لە ساڵی ١٩٨٠وە تا ئێستا ڕێژەی ئەو کارەساتانە کە پەیوەندییان بە کەشوهەواوە هەیە، سێ بەرامبەر بووە.
٦. بوونەوەرەکان هەر ئێستاش وردە وردە خەریکی لەناوچوونن.
٧. ئێمە دەتوانین پێش بەم کارەساتە بگرین: بۆ نموونە دەتوانین لە وزە جێگرەوەکان کەڵک وەربگرین.

سەرچاوە:
www.nationalgeographic.com/magazine/2017/04/seven-things-to-know-about-climate-change/

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button