بابەتزانستە بنەماییەکان

دیارده‌ی لایدنفڕاست

دیارده‌ی لایدنفڕاست

ئه‌م دیارده‌یه‌ کاتێک ڕوو ده‌دات که‌ تراو (شلە) بکه‌وێته‌ شوێنێک که‌ پلەی گه‌رمیی ئەم شوێنە زۆر زیاتر لە پلەی گەرمیی کوڵانی تراوەکە بێت. لەم کاتەدا توێژێک لە هەڵمی تراوەکە لە دەوری دروست دەبێت کە ئەم هەڵمە بە هۆی نزمبوونی تایبەتمەندیی گەیاندنی گەرمایی گازەکان، بەرگری دەکات لە کوڵینی لەناکاوی تراوەکە. لەم دیاردەیە بۆ نواندنی سەرنجڕاکێش وەک ڕۆیشتن لەسەر پۆلوو یان خەڵووزی گڕگرتوو بە قاچی تەڕ (هاوشێوەی موڕتازەکانی هیند) یان دەستلێدان بە پەنجەی تەڕ لە مەرمی(سورب)ی تواوە، کەڵک وەردەگیرێت. ئەم دیاردەیە لە ساڵی ١٧٥٦ لە لایەن “یووهان گۆتلۆب لایدن فڕاست” بۆ یەکەم جار باس کراوە.

کۆکردنەوە: ئەمیر پەڕغازە، دکتورای ئەندازیاریی مکانیک، زانستگای ڕازی، کرماشان، ئێران

Leidenfrost effect
Boiling point
Thermal conductivity
Lead
http://gph.is/24ydqUh

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button