بابەتتەکنەلۆجیا

ژیریی دەستکرد فێری لێوخوێندنەوە دەبێت و بێ ئەوەی گوێ بگرێت وشەکان دەناسێتەوە!

ژیریی دەستکرد فێری لێوخوێندنەوە دەبێت و بێ ئەوەی گوێ بگرێت وشەکان دەناسێتەوە!

لە ساڵی 2014دا، ئەحمەد هەسەنات ، نەرمامێرێکی بۆ لێکدانەوەی پەتێرنەکانی دەم و لێو لە کاتی قسە کردندا، ڕاهێناوە. بۆ نموونە ئێمە چەند ددانمان لە کاتی قسە کردندا دیارە. ئەم سیستمە توانیویەتی تەنیا بە کەڵکوەرگرتن لە جووڵەکانی دەم و لێو ٨٠%ی وشەکان بناسێتەوە. ئەحمەد دەڵێت: هەرکەس تا ڕادەیەک لە کاتی قسەکردن لێوی جیاواز و تایبەت بە خۆی دەجوڵێنێت، بۆیە زانستی خوێندنەوەی لێو لە دوایە.
پاشان لە ساڵی ٢٠١٦دا، پڕۆژەیەک بە هاوکاریی گووگڵ و زانکۆی ئاکسفۆرد، لەسەر داهێنانی سیستمێکی نوێی خوێندنەوەی لێو بەڕێوە چوو. ئەو سیستمە، تەنیا بە چاوکردنی لێوی قسەکەرەکە و بە بێ بیستنی هیچ دەنگێک، وتەکان ژێرنووس دەکات. بۆ ڕاهێنان، لە ٥٠٠٠ سەعاتی ٦ بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی کەڵک وەرگیراوە کە بە گشتی ١١٨٠٠٠ ڕەستە لە خۆ دەگرێت. ئەم سیستمە لە تاقیکارییەکەدا، توانیویەتی ٤٦.٨%ی وشەکان، دروست پێشبینی بکات.
لەو وێنەیەی خوارەوەدا، نموونەیەک لە ژێرنووسکردنەکانی دەبینن.
زیهێنگ شوو ، یەکێک لە توێژەرانی ئەم پڕۆژەیە، دەڵێت: ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ دروستکردنی سیستمێکی تەواو ئۆتۆماتیکی خوێندنەوەی لێو لە داهاتوودا.


کۆکردنەوە: هادی ڕەحمانپەنا

Ahmad Hassanat
Ziheng Zhou
سەرچاوە:
1.http://l1l.ir/1myt
2.https://www.newscientist.com/article/2113299-googles-deepmind-ai-can-lip-read-tv-shows-better-than-a-pro/

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button