بابەتزانستە بنەماییەکانڤیدیۆ

✇ بەردانەوەی دوو تەن بە قورسایی جیاوازەوە لە بۆشاییدا

بەردانەوەی دوو تەن بە قورسایی جیاوازەوە لە بۆشاییدا

زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر “گالیلە” وتی کە ئەگەر تۆپێکی قورس و پەڕی باڵندەیەک پێکەوە لە شوێنێکی بەرزەوە بەربدەنە خوارەوە، هەر دووکیان هاوکات دەگەنە زەوی و ئەمەش پێوەندی بە قورساییەکەیان نییە.

ئەم تیۆرییە کاتێک دروستە کە شوێنی تاقیکردنەوەکە بۆشایی (بەتاڵ لە هەوا) بێت. هۆی ئەوەی کە لە فەزای کراوەدا و لە بوونی هەوادا تۆپەکە زووتر دەگاتە زەوی ئەوەیە کە لێکخشکانی نێوان پەڕی باڵندەکە و هەوا ناهێڵێت پەڕەکە بە خێرایی تۆپەکە بگاتە خوار.

نیۆتۆن زانستمەندی گەورەی فیزیک، یاسای هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو تەن(جسم)ی بەدەست هێنا. ئەمە یاسایەکی تەجروبییە، واتە بە ئیستقرا و دووبارەکردنەوە بەدەست هاتووە. کەواتە هۆکارێکی مەنتقی یان عەقڵیی بەپشتەوە نییە و دەکرێ بکوترێ کە تەنیا یەکێک لە یاساکانی سروشتە. لە یاسای نیۆتۆندا، هێزی ڕاکێشان پێوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە بە قورسایی یان جرمی ئەو دوو تەنە (هاوکێشە(موعادڵە)کە لەناو وێنەکەدایە). واتە هەرچی تەنەکان قورستر بن هێزی ڕاکێشانیش زۆرترە. کەواتە شتی قورستر هێزی زیاتری پێ ئەدرێ. بەم شرۆڤەیە، لەوانەیە بڵەن ئەی باشە بۆ تۆپەکە کە قورسترە زووتر لە پەڕەکە ناگاتە زەوی. لە وەڵامدا دەبێ بگوترێ کە تۆپەکە هەروا کە قورسترە و هێزێکی زۆرتریشی پێ ئەدرێ، بەڵام ئەم هێزە زۆرترە دەبێ جرمێکی زۆرتریش پاڵ پێوە بنێت. بۆیە لە ئاکامدا تاو(شتاب)ی تۆپەکە ڕێک وەک تاوی پەڕەکە دێتەوە. نیۆتۆن گوتی کە لە سەر زەویدا، کاتێک کە تەن(جسم)ێک بەردەدەیتە خوارەوە، تاوێک کە ئەو تەنە ئەیگرێ هەمیشە یەکسانە. ئەو تاوە لە زەویدا نزیک لە ١٠ میتر لە چرکەی دووجادایە. واتە لە یەک چرکەدا خێرایی تەنەکان لە بەردانی ئازاد لەسەر زەویدا ١٠ میتر لە چرکەدا زۆرتر دەبێ.
هەر بۆ هەڵسەنگاندن، تاوی تەنەکان لەسەر مانگ ١.٦ میتر لە چرکەی دووجادایە.
گرینگە کە بوترێ، ئەم یاسایە، بێ لەبەرچاو گرتنی لێکخشکانی هەوایە. چون ئەگەر هەوای لێ ببێت، لێکخشکانی هەوا دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەڕەکە زۆر درەنگتر لە تۆپەکە بگاتە سەر زەوی. هەر بۆیە ئەو تاقیکردنەوەی ناو ڤیدۆکە لە ناو بۆشاییدا ئەنجام دراوە.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button