بابەتزانستە بنەماییەکان

مێژووی پێوانی کات

مێژووی پێوانی کات

لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە، دیاردە سروشتییەکان بە ئامێرگەلێک دەپێوران کە ڕۆژبەڕۆژ ئاڵۆزتر دەبوونەوە. ئەم ئامێرە زانستییانە پێشەنگی وردەکاری و کاری دەقیقی دەستیی ئەو سەردەمە بوون. یەکێک لە گرینگترین چەڵەمەکانی ئەو سەردەمەی مرۆڤ، پێوانی کات و شوێن بوو.
لەگەڵمان بن لەگەڵ زنجیرە بڵاوکراوەیەک لەسەر مێژوویەکی کورتی پێوانی کات و شوێن.

کاتژمێری لمی:
ئایا پێوانەی یەک سەعاتیتان بیستبوو؟
هەرکام لەو قوتووانە، یەک سەعاتی پێ دەچێت تا لمەکانی ئەمبەراوبەر بکەن.
مووزەی نەتەوەیی ئاڵمان. وێنە: هۆژین

کاتژمێری ڕۆنی، سەدەی ١٨ی زایینی:
شیشەکە پڕ لە ڕۆن دەکرێ و هەر وا کە ڕۆنەکە دەسووتێ، ئاستەکەی دێتە خوار و کات دەزانی. لە وێنەکەدا، ١٢ ژمارەی لاتین، بۆ ١٢ سەعات داندراوە.
وێنە: هۆژین.

کاتژمێرە میکانیکییەکان لە سەدەی ١٣ی زایینیدا داهێنران. هێزی ئەم کاتژمیرانە لە چەند کێشی هەڵواسراو یان فەنەرێکی داندراو دابین دەکرا.
وێنە: هۆژین، مووزەی نەتەوەیی ئاڵمان.

یەکێک لە داهێنانە گرینگەکانی سەرەتای سەردەمی مۆدێڕن، کاتژمێری گیرفانی لەسەدەی ١٦ی زایینیدا بوو.
وێنە: هۆژین، مووزەی نەتەوەیی ئاڵمان.

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button