بابەتزانستە بنەماییەکان

♫ دی-ئێن-ئەی (DNA)

دی-ئێن-ئەی (DNA) چییە؟
دی-ئێن-ئەی * (دیۆکسی ڕیبۆ نۆکلۆئیک ئەسید) درێژترین و باریکترین مولکولە لە مرۆڤدا بە پێکھاتەیەکی مارپێچیی دوولایە†وە. ئەم گەردە پێکھاتووە لە دوو زنجیرەی تێکئاڵاوی تەواوکەری یەکدی. ئەم زنجیرە پێکھاتووە لە چوار نیوکلیۆتاید‡ی جیاواز بە ناوەکانی “ئادێنین”، “گوانین”، “سیتۆزین” و “تیمین”.
ھەر جینێک پەلکێکە § لە DNAی یەک لەدوای یەکی تایبەت (مەبەست نیوکلیۆتایدە)، کە زانیارییە بۆماوەیییەکان دیاری دەکات. ئەگەر ھەڵەیەک لە پەلکەکانی DNAی جینێکدا ڕوو بدات، ئەو زانیارییانە کە لە ڕێگەی جینەوە دەگوازرێنەوە تووشی کێشە دەبن و ئاکامەکەی سەرھەڵدانی نەخۆشیی بۆماوەیییە.

* deoxyribonucleic acid دی اکسی ریبونوکلئیک اسید
† double helix structure ساختار دو رشتە ای مارپیچی
‡ nucleotide نوکلئوتید
§ Strand رشته

ئامادەکردنی: دەستەی پزیشکیی ھۆژان

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button