بابەتتەکنەلۆجیا

♫ گوێگرتن لە ڕەنگەکان

گوێگرتن لە ڕەنگەکان

نێیل هاربیسۆن* کەسێک بوو کە هەموو شتێکی بە ڕەشوسپی دەبینی، واتە نەیدەتوانی ڕەنگی جگە لە ڕەش و سپی ببینێت. نێیل بە نەخۆشیی کوێرڕەنگیی تەواو (ئاکرۆماتۆپسیا†) لە دایک بووە کە لە نزیکەی ٤٠٠٠٠ کەس تەنیا کەسێک تووشی دەبێت! بەڵام نێیل ئێستا دەتوانێت ڕەنگەکان ببینێت یان وردبینانەتر بڵێین دەتوانێت گوێ لە ڕەنگەکان بگرێت.
ئەم ئانتینەی بە سەری نێیلەوەیە، چاوی نێیلە، کە کامێرایەکی دیجیتاڵییە و ڕەنگەکانی پێش چاوی ئەو دەخوێنێتەوە و دەیگوازێتەوە بۆ سیستمێکی كۆمپیووتەری کە بە پشتی نێیلەوە بەستراوەتەوە. لەوێدا ئەم ڕەنگانە دەگۆڕێن بە دەنگێکی تایبەت، واتە ڕەنگی جیاواز دەنگی جیاواز دروست دەکات. ئەو ئاشقی تابلۆکانی جان میرۆیە (یەکێک لە نیگارکێشە ناسراوەکانی ئیسپانیا). ئەو دەڵێت من زۆر جاران گوێ لە تابلۆکانی دەگرم و چێژی خۆشم پێدەدەن. نێیل باسی ئەوە دەکات کە ڕۆژیک دێت کوێرەکان بە دەنگیان نیگارکێشی بکەن و کەڕەکان بە نیگارکێشان موسیقا بژەنن!
وێنەی سەر پاسپۆڕتی نێیل بەم ئانتینەوە کێشراوە و زۆربەی میدیاکان پێیان وایە دەبێت وەک یەکەمین سایبۆرگ‡ (بوونەوەرێک کە لە دوو بەشی ئۆرگانیک و ڕۆباتی پێکهاتووە) بناسرێت.

* Neil Harbisson
† Total color blindness (Achromatopsia)
‡ Cyborg

‎بۆ زانیاریی زیاتر:
ڤیدیۆی تێد
پڕۆژەی سایبۆرگ

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button