بابەتزانستە بنەماییەکان

بەکتریاکانیش هەستیان هەیە !

بەکتریاکانیش هەستیان هەیە

مرۆڤەکان، کاتێک لە شتێک دەدرێن، هەستی ساوین لە ڕێگەی پرتەگەلێکی ئەلەکتریکیی* چکۆلەوە بە مێشکیان دەگات. توێژەران بۆ یەکەمجار بۆیان دەرکەوتووە کە بەکتریاکانیش لە ڕێگایەکی هاوشێوە هەست بە دەوروبەری خۆیان دەکەن. ئەم بەکتریانە کاتێک کە دەبزوێن، هەر وەک سیستمی دەماریی هەستیاریی لەشی مرۆڤ، ڤۆڵتاجێک لە خۆیان دەدەنە دەر.

توێژەرانی ئەم بوارە دەیانهەوێت بزانن کە چۆن بەکتریاکان لە ڕێگەی ئەم سیگناڵە ئەلەکتریکییانەوە دەتوانن ببنە هۆی چڵککردن (عفوونەت). بەم جۆرە لە داهاتوودا دەتوانن دەرمانگەلێک بەرهەم بێنن کە بەرگری لەو سیگناڵە ئەلەکتریکییانە بکات و بەکتریاکان نەتوانن چڵک (عفونەت) دروست بکەن.
*Electrical Pulses نبض های الکتریکی
بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بەم توێژینەوە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن (ئینگلیسی) :
https://goo.gl/M3B1DS
کۆکردنەوە:
شیوا سادقپوور
خوێندکاری بێهداشتی ددان ـ کالێجی پاسادینا، کالیفۆرنیا

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button