بابەتتەکنەلۆجیا

سیستمی شوێندۆزی لە ژاپۆن !

وڵاتی ژاپۆن سێهەمین سەتەلایتی شوێندۆزیی خۆی نارد بۆ دەوری گۆی زەوی. ژاپۆن بەهیوایە کە سیستمێکی شوێندۆزی هاوشێوەی GPS کە ئی وڵاتی ئامریکایە لە ناوچەکەدا دروست بکات. بۆ بەڕێخستنی ئەم سیستمە، پێویستی بە ٤ سەتەلایت هەیە. سەتەلایتی یەکەم ساڵی ٢٠١٠ و سەتەلایتی چوارەمیش پێشبینی کراوە کە ساڵی ٢٠١٨ بنێردرێت بۆ دەوری زەوی. بەم شێوەیە ئەم سیستمە دەتوانێت بە وردبینیی سانتیمەتر شوێنەکان دەستنیشان بکات. ژاپۆن ئەم سیستمەی بۆ کاروباری هاووڵاتیان دیاری کردووە و لەپەنایدا لە سیستمی شوێندۆزی جیهانی GPSیش کەڵک وەردەگرێ. هەبوونی کێو و هەروەها ئاپارتمانی بڵیند لە ژاپۆن، سیستمی شوێندۆزینەوە تووش کێشە دەکات، هەر بۆیە کە ژاپۆن ناچار بووە بۆ شوێندۆزیی وردبینانەتر، تاو باتە ئەم پڕۆژە گەورەیە. ژاپۆن بەتەمایە کە تا ساڵی ٢٠٢٣ ژمارە سەتەلایتەکانی بگەیێنێتە ٧ دانە.

 

وێنە:

https://goo.gl/VpHb4v
سەرچاوە:
https://m.phys.org/news/2017-08-japan-satellite-gps.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button