بابەتزانستە بنەماییەکان

کرێمی دژە-هەتاوی ئالۆڤێرا

تا ئێستا بۆتان پێش هاتووە کرێمی دژە-هەتاوتان لە دەست و دەموچاوتان هەڵسووبێت و هەمووی ڕەخنەی کردبێتە ناو پێستتانەوە؟!
بە دڵنیاییەوە “بەڵێ”.
◻️ئاکسی-بێنزۆن مادەیەکە تیشكی سەرووبنەوشی خۆر هەڵدەمژێت و ناهێڵێت بگات بە پێستتان. کاتێک کە کرێمی دژە-هەتاو لە پێستتان دەدەن، ئەم مادە ڕۆدەچیتە ناو پێستتانەوە و لەبەر ئەوەی تیشکی خۆری هەڵمژیوە، ڕەنگە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پێستتان هەبێت.
توێژەرانی زانستگەی ئاریزۆنا لە ئامریکا، کرێمێکی دژە-هەتاوی نوێیان لە گیایەک بە ناوی ئالۆڤێرا دروستکردووە کە ڕەخنە ناکاتە ناو پێستەوە و هیچ ئازارێک بە پێست ناگەیەنێت. جگە لەم تایبەتمەندییە، ئەم کرێمە خۆڕاگرییەکی زۆرتری هەیە و پێویست ناکات وەک کرێمە ئاساییەکان زووزوو لە پێست بدرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بەم پڕۆژەیە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن (ئینگلیسی) :
https://m.phys.org/news/2017-09-ua-invented-sunscreen-aloe-vera-supplier.html
وێنە:
https://3c1703fe8d.site.internapcdn.net/newman/csz/news/800/2017/uainventedsu.jpg
ئامادەکردنی: کامران قادری

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button