بابەتزانستە بنەماییەکان

خەڵاتی نۆبێلی فیزیکی 2017

ئامادەکردنی: سولەیمان مەعرووفی

لە لایەن ئاکادمی نۆبێلی سوێد، نیوەی خەڵاتی نۆبێلی فیزیکی 2017 بە فیزیکزان “ڕاینێر وایس” و نیوەی تری ئەم خەڵاتە بە “بەری سی. باریش” و ” کیپ س. سۆرن” بەخشرا. ئەم سێ زانایە ئەندامی یاریدەر و لێکۆڵێنەری تاقیگەی لایگۆ و ڤیرگۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان. هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکە کاریگەربوونی بەشداریی ئەم فیزیکزانانە لە دەرخستنی شەپۆلی کێشی بۆ یەکەم جار لە 14ی سێپتامبری 2015 ڕاگەیەندراوە. دەتوانین بڵێین ئەم خەڵاتە ناڕاستەوخۆ بە ئاڵبێرت ئەنشتاین کە 100 ساڵ لەمەوبەر بە پێشکەشکردنی بیردۆزیی ڕێژەیی گشتی, هەبوونی شەپۆلی کێشیی پێشبینی کردبوو، بەخشراوە بەڵام بیردۆزییەکان تا لە تاقیگە نەسەلمێندرێن وەک زانست نایەنە ئەژمار و خەڵاتی نۆبێلیش بە زانای زیندوو ئەبەخشرێت!
ڕاینێر وایس(Rainer Weiss):
لەدایکبووی ساڵی 1932 بێرلین، ئاڵمان- مامۆستای فیزیکی ئێم ئای تی، ئەمریکا
بەری سی. باریش(Barry C. Barish):
لەدایکبووی ساڵی 1936 ئۆهاما، ئەمریکا- مامۆستای فیزیکی کالیفۆرنیا، ئەمریکا
کیپ س. سۆرن(Kip S. Thorne):
لەدایکبووی ساڵی 1940 لۆگان، ئەمریکا- مامۆستای فیزیکی کالیفۆرنیا، ئەمریکا

سەر چاوە:
https://www.ligo.caltech.edu/news/ligo20171003

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button