بابەتتەکنەلۆجیا

‎برین-پێچی ئەلەکتریکی

‎برین-پێچی ئەلەکتریکی دەتوانێت برینەکانتان خێراتر چاک بکاتەوە.

‎توێژەران برین-پێچێکیان* ساز کردووە کە ژیرە و زۆر خێراتر و باشتر لە برین-پێچە ئاساییەکان کاریگەری لەسەر برین دادەنێت. ئەم بەرهەمە، لە هەندێک فیبری گەیەنەری ئەلەکتریکی پێکھاتووە و دەتوانن لە ڕێگەی موبایل یان ئامێرێکی دیکە لە دوورەوە کۆنتڕۆڵیان بکەن. ژێلێکی ئاو-بنەما لەسەر ئەم فیبرانە وەک ڕووکەشێک* داندراوە کە دەرمانی تایبەت بە جۆری برینەکان دەتوانرێت بخرێتە ناو ئەم ژێلەوە و بەم شێوەیە برینەکان دەرمان بکات. ئەم برین-پێچە بۆ برینگەلێک باشە کە مەودایەکی کاتییان پێ دەچێت تاکوو باش ببنەوە (برینگەلی کاتی*). ئەم بەرهەمە چاکبوونەوەی برینەکان خێراتر دەکاتەوە و لە بڕێک لە نموونەکاندا، تا ٣بەرامبەر کاتی دەرمانەکەی کورتتر کردووەتەوە.

‎کۆکردنەوە: کامران قادری

‎سەرچاوە:
https://www.medicalnewstoday.com/articles/319678.php

Bandage: برین-پێچ
Coating: ڕووکەش
Chronic wounds: برینگەلی کاتی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button