بابەتتەندروستی

دەرمانێکی نوێ بۆ کوێریی زگماکی

لاکسچرنا* دەرمانێکی نوێیە کە بۆ چارەسەر کردنی کوێریی زگماکی پێشنیار کراوە.
مرۆڤ کە لە دایک دەبێت، دوو جینی هاوشێوەی بە ناوی RPE65* لە دایک و باوکەوە پێدەگات کە بەرپرسی سازکردنی پڕۆتین لە تۆڕی چاو*دان. ئەگەر ئەم دوو جینه تووشی گۆڕان ببن یان مرۆڤ لە دەستیان بدات، توانایی دیتنی بە جوانی نامێنێت و وردە وردە کە تەمەنی هەڵدەکشێت، کوێر دەبێت.

توێژەرەکان ڕوونووسێک (کۆپییەک) لە جینی RPE65یان دا بەو نەخۆشانەی کە نەیاندەتوانی ببینن، ئەویش لەم ڕێگەیەوە کە ئەم جینەیان خستە ناو ڤایرۆسێکی دەستکاریکراو کە بۆ مرۆڤ زیانبار نەبوو. هەڵگرێک* ئەم جینە دەگەیەنێتە خانەکانی چاو کە هەستیارن بە ڕووناکی.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا، لاکسچرنایان بە ٢٠ نەخۆش دا و دواتر هەڵیانسەنگاندن لەگەڵ ٩ نەخۆشی هاوشێوە کە لە گرووپی کۆنتڕوڵدا بوون- واتا ئەو نەخۆشانەی کە ئەم شێوازە دەرمانەیان لەسەر تاقی‌ نەکرابووەوە.
دوای یەک ساڵ ١٨ کەس لەو ٢٠ نەخۆشە، واتا ۹٠٪ی ئەو نەخۆشانەی کە توێژینەوەکەیان لەسەر ئەنجام درابوو، دەیانتوانی لە شوێنێکی تا ڕادەیەک تاریک و پڕپێچوپەنا ڕێگەی خۆیان بدۆزنەوە. ۱۳ کەسیش لەو ۲٠ نەخۆشە توانییان لە تاریکترین پێچوپەنادا ڕێ بکەن. لە بەرانبەردا، ئەو نەخۆشانەی کە ئەم توێژینەوەیەی لاکسچریان لەسەر تاقی نەکرابووەوە، نەیانتوانی لەو ڕێگە پێچوپەنایەدا بە سەرکەوتوویی بڕۆن و بەردەمی خۆیان ببینن. ئەگەر ئەم توێژەرانە بتوانن مۆڵەتی ئەم شێوازە دەرمانە لە FDA* وەربگرن، یەکەم جار دەبێت کە دەرمانی کوێریی زگماکی لە ئەمریکا پەسەند دەکرێت.

* Luxturna
*Retinal pigment epithelium-specific 65 kDa protein
* Vector: حامل
*Food and Drug Administration
Retina: شبکیەی چشم

ئامادەکردنی: شیوا سادقپوور

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/60658-gene-therapy-blindness.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button