بابەتتەکنەلۆجیا

تەکنۆلۆژیی زانیاری ، ژێرخانی شارێکی هێمن

تەکنۆلۆژیی زانیاری ، ژێرخانی شارێکی هێمنە. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ساڵی ٢٠٣٠ نزیکەی ٦٠٪ی خەڵکی جیهان ڕوو دەکەنە شارەکان. تیرۆر و پشێوی و نائارمی یەکێک لە کێشە جدییەکانی شارە گەورەکان دەبێت. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشانە ژێرخانی دیجیتاڵ دەتوانێت گرینگترین ڕێگەچارە بێت. شاری سەنگاپوور ئینتەرنێت بە خێرایی ٤٦ مێگابیت لە چرکەدا بۆ داگرتن و ١٧ مێگابیت لە چرکەدا بۆ بارکردن بۆ شارۆمەندانی دابین دەکات. یەکێک لە سوودەکانی ئینتەرنێت بەو خێراییە ئەوەیە کە خەڵک دەتوانن کۆمەڵێک ئەپلیکەیشنی پێ بە کار بهێنن تاکوو ببنە سەرچاوەی گەیاندنی زانیاری بە پۆلیس سەبارەت بە هەر جووڵەیەکی نامۆ. لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر ١٧ شاری بەرین و گەورە لە وڵاتانی گەشەکردوو و وڵاتانی خەریکی گەشە ئەنجام درا، شاری سەنگاپوور بەرزترین ئاستی ئاسایش و هێمنیی بە دەست هێنا. هۆکاری سەرەکیی ئەم هێمنییە دەگەڕێتەوە بۆ دابین بوونی ژێرخانە دیجیتاڵییەکان وەک بە کارهێنانی بەرنامەی i-Witness کە لە ڕێگەیەوە هاووڵاتییان دەتوانن نووسراوە، دەنگ یان ڤیدیۆی دۆخی نامۆ بە پۆلیس ڕابگەیەنن.

ئامادە کردنی: محەمەد م.ئەمینی
وێنە:
https://spectrum.ieee.org/image/Mjk3NDc5Ng.jpeg
سەرچاوە:
https://spectrum.ieee.org/tech-talk/computing/networks/report-scores-cities-to-figure-out-if-investing-in-technology-makes-them-safer

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button