بابەتتەکنەلۆجیا

دروست کردنی پیشاندەری سەرپێست

توێژەرانی ژاپۆنی پیشاندەرێکی سەرپێستیان دروست کردووە کە توانایی چەمانەوەی هەیە.
ئەم پیشاندەرە لە پۆلیمێرێک ساز بووە کە کاتێک هەوای لێ دەدرێت، خراپ نابێت و درێژە بە کاری خۆی دەدات. پێش لەمە، توێژەران توانیبوویان پیشاندەرێکی وەک ئەمە دروست بکەن بەڵام تەنیا بۆ چەند سەعات لە بەرامبەر هەوادا خۆڕاگر بوو. لەم کارە نوێیەدا، ڕووپۆشێکی تەنکیان وەک توێخێکی پارێزەر خستووەتە سەر پیشاندەرەکە بۆ ئەوەی خۆڕاگرییەکەی لە بەرامبەر هەوادا زۆر بکەن.

ئەم پیشاندەرە دەتوانێت لە داهاتوودا دوو کەڵکی ببێت:
۱- دەتوانێت بە ئاسانی جێگەی موبایل بگرێتەوە و بۆ پەیوەندیگرتن بەکار ببرێت.
۲- دەتوانێت وەک ئامێرێکی پزیشکی بێت و ئاستی ئۆکسیجێنی خوێن نیشان بدات.

ئامادەکردن: کامران قادری

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/54440-ultrathin-e-skin-turns-hand-into-electronic-display.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button