بابەتتەندروستی

دەستتێوەردانی کۆمپانییەکان لە زانستدا!

دەرکەوتووە کە کۆمپانییەکی تیجاریی ئەمریکایی لە بواری شەکردا، بە ناوی دامەزراوەی توێژینەوەی شەکر SRF ٥٠ ساڵ لەمەوبەر، ئاکامی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئاژەڵی شاردووەتەوە کە نیشاندەری پەیوەندیی ڕاستەوخۆی خواردنی شەکر لەگەڵ نەخۆشیی دڵ و شێرپەنجەی میزەڵدان بووە.
دوای پەنجا ساڵ، تیمێکی توێژەر لە زانکۆی کالیفۆڕنیای ئەمریکا، سەرنجی وردی بەڵگەنامەکان و وتووێژە ناوخۆییەکانی ٥٠ ساڵ لەمەوبەری SRFی داوە.
لەو کاتەدا، لە دامەزراوەی توێژینەوەی شەکر SRF، توێژینەوەیەک لەسەر شەکر دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت کە شەکر چۆن دەتوانێت لەسەر ئاژەڵەکان کاریگەریی هەبێت. ئاکامی ئەو توێژینەوەیە نیشانی دەدا کە ساکارۆز کاریگەرییەکی خراپی هەیە بۆ نەخۆشیی دڵ و شێرپەنجەی میزەڵدان. بەڵام دەرکەوتووە کە SRF بە ئەنقەست ئاکامی ئەو توێژینەوەیەی شاردووەتەوە و نەیهێشتووە بڵاو ببێتەوە.

ئەم دۆزینەوەیە جارێکی تر بڕواپێکراویی توێژینەوەگەلێک کە لەلایەن کۆمپانییە تیجارییەکانەوە پشتیوانیی ئابووری دەکرێت دەخاتە ژێر پرسیارەوە و مەترسیی دەستتێوەردانی کۆمپانییە گەورەکان لە زانستدا دەردەخات. ڕووداوی لەم چەشنە بۆ تەنباکۆش پێش هاتووە. هەروەها لەوانەیە کۆمپانییە زلهێزەکانی گۆشتیش دەستتێوەردانیان هەبێت لە توێژینەوەکان لەسەر زیانەکانی گۆشت و بەرهەمەکانی. سەرچاوەی بڕواپێکراو گرینگە!

سەرچاوە:
http://journals.plos.org/plosbiology/article?id=10.1371/journal.pbio.2003460
https://www.sciencedaily.com/releases/2017/11/171121155819.htm

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button