بابەتتەندروستی

کاریگەریی خواردن لەسەر مێشک!

قەڵەوی دیاردەیەکی جیهانییە. لە دنیادا ٣٨%ی گەورەکان و ١٨%ی منداڵان یان قەڵەون یان زیادیی کێشیان هەیە. تەنانەت ئەگەر قەڵەویش نەبن، خواردنی نابەجێ زۆر بەربڵاوە. بۆ نموونە خواردنێک کە زۆر پەرداوتە (فەراوەردە) کرابێت و فرەفینۆلەکان و دژەئۆکسیدەکانی تێدا نەبێت و هەروەها چەوریی تێربووی ئۆمێگا-٣ی کەم بێت، باش نییە.
لە وتارێکدا کە لەم دواییانەدا لە گۆڤاری نەیچێر بڵاو بووەتەوە، پێداچوونەوەیەک بەسەر کۆتایین توێژینەوەکان لەسەر کاریگەریی خواردن لەسەر سۆز و چالاکیی ناسینەییەکانی مێشک (وەک بیرکردنەوە، فێربوون، بڕیاردەری، داوەری و هتد) لە گەورەساڵان و منداڵان کراوە.
بڕێک لە تەوەرە باسکراوەکانی ئەم وتارە گرینگە بریتین لە:
١. زۆرخواردن لە تەمەنی منداڵیدا دەتوانێت کاریگەریی هەتاهەتایی ببێت لەسەر خراپبوونی بەرگەگری و چالاکیی مێشک.
٢. خواردنی درێژخایەن و کورتخایەنی ئەو چێشتانەی چەوریی تێربوویان تێدایە دەبێتە هۆی لاوازکردنی فێربوون و وەبیرهێنانەوە.
٣. ناهاوسەنگی لەنێوان چەوریی ئۆمێگا-٣ و ئۆمیگا-٦ دەبێتە هۆی شێواویی گەشەی نۆرۆنەکان.
٤. خواردنی میوەی دەوڵەمەند بە فرەفینۆل دەتوانێت پێشگر و تەنانەت چاکساز بێت لە کەموکوڕییەکانی چالاکییە ناسینەییەکانی مێشک.

کۆی ئەم زانیارییانە گرینگیی خواردنی باش دەردەخات بۆ سەلامەتیی چالاکییەکانی مێشک وەک بیرکردنەوە، فێربوون، تێگەیشتن و هەروەها سۆزی مرۆڤ لە درێژەی ژیاندا، پێویستە توێژینەوەکان لەم بوارەدا تۆختر بکرێتەوە.

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

Emotion سۆز
Cognition چالاکییە ناسینەییەکانی مێشک
Saturation تێربوون
Immunity بەرگەگری
Polyphenol فرەفێنۆل
Antioxidant دژەئۆکسید
Processed پەرداوتەکراو

سەرچاوە:

https://www.nature.com/articles/s41538-017-0008-y?WT.mc_id=FBK_NPJSCIFOOD_1712_s41538-017-0008-y

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button