بابەتتەندروستی

چاو و چای دەمکراو

خواردنەوەی چای گەرم مەترسیی نەخۆشیی گلۆکۆما(ئاوی ڕەش) بە ڕێژەی ٧٤% دادەبەزێنێت.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ژۆرناڵی پزیشکیی چاو لە بریتانیا، ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژدا چای گەرم دەخۆنەوە بەراورد بە ئەو کەسانەی کە ناخۆنەوە ٧٤% مەترسیی تووشبوون بە گلۆکۆمایان کەمترە.
گلۆکۆما هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی توانایی دیتنە و لەکاتێکدا کە زەختی ناو چاو زۆر دەبێت ئازار بە دەماری بینایی دەگەیەنێت و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی کوێربوون.
نزیکەی ٥%ی ئەو ١٦٠٠ ژن و پیاوەی توێژینەوەکەیان لە سەر کراوە ئەو نەخۆشییەیان تێدا بینراوە.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و جگەرەکێشان لە سەر گلۆکۆما کاریگەرییان هەیە.
هەروەها باس لەوە کراوە کە چا دەبێت دەوڵەمەند بێت بە کافین کە تایبەتمەندیی دژەئۆکسیدەبوونی زۆرتری بەرانبەر بە چایی بێ کافین هەیە.
بەڵام بۆچی هەڵبژاردنی جۆری خواردنەوە لەسەر سڵامەتیی چاو کاریگەری هەیە؟
لەوانەیە هۆکارەکەی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە چا خاوەن ماددەی گیایی-کیمیایی و فلاڤۆنەکانە کە تایبەتمەندیی دژەھەو و دژەئۆکسیدەبوونی تێدایە کە پارێزگاری لە چاو و دەمارەکانی چاو دەکات.
قاوە سەرەڕای ئەوەی کە کافینی زۆرتری لە چا هەیە بەڵام بە هۆی کەمتربوونی فلاڤۆن، بۆ پارێزگاری لە چاو کاریگەرییەکی کەمتری ھەیە.
لە توێژینەوەکەدا گرینگی بەم خاڵانەی ژێرەوە نەدراوە و باسی لێ نەکراوە:
– زانیاری سەبارەت بە جۆری چایی
– شێوازی دەمکردن
– مانەوە و ڕەنگگرتنی چایی
– گەورەیی پیاڵەکە

National Health and Nutririon Examination Survey(NHANES)

کۆکردنەوە : سروە شوکری

سەرچاوە:https://www.livescience.com/61200-hot-tea-may-lower-glaucoma-risk.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button