بابەتتەکنەلۆجیاڤیدیۆ

‎✇ فڕین لە ماوەیەکی کورتدا

فڕین لە ماوەیەکی کورتدا بە ئێڵۆن ماسک

ئێڵۆن ماسک٭ دەیهەوێت له‌ کەمتر لە یەک کاتژمێردا، ئێوە بۆ هەر شوێنێکی جیهان بفڕێنێت.

ئێڵۆن ماسک پێشبینی دەکات مووشەکەکان ڕۆژێک لە ڕۆژان دەتوانن تەنیا لە 39 خولەکدا، خەڵک لە نیۆیۆرکه‌وه‌ بفڕێنێن بۆ شانگهای چین.
کۆمپانیاکەی ماسک (SpaceX) خەریکی داهێنانی ئاسمانبڕێکی^ هەرە گەورەیە تاوەکوو هەسارەی مەریخی پێ داگیر بکات!!
ئێڵۆن لە کۆنگرەی بۆشایی لە ئۆستراڵیا وتی: کۆمپانیا بە دوای بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیایە تاوەکوو زۆر خێرا و بە ماوەیەکی یه‌کجار کەم و سەرسووڕهێنەر خەڵک بفڕێنێت بۆ جێگایەکی تر لە سەر زەوی، هەروەها وتیشی کە دەسکەوتەکان سەرنجڕاکێشن.
لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە چۆنییەتی ئەم تەکنۆلۆجیایە دەبینن.

 

 

* Elon Musk
ئەندازیار، داهێنەر و سەرمایەگوزاری ئەمریکی-کەنەدیی، بەڕێوبەری گشتیی تەکنەلۆجیای تێسلا موتۆڕز، سەرۆکی سۆلار سیتی و هاوسەرۆکی ئۆپن ئەی ئای، دامەزرێنەری پەیپال، تێسلا موۆتۆڕز و سپەیز ئێکس
^ Spacecraft

ئامادەکردنی: ڕێزان موحەممەدی

سەرچاوە:
http://money.cnn.com/2017/09/29/technology/elon-musk-earth-rocket-travel/index.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button