بابەتتەندروستی

مرۆڤ چۆن دەتوانێت بە یەک گورچیلەوە بژیێت؟

مرۆڤ چۆن دەتوانێت بە یەک گورچیلەوە بژیێت؟

زۆربەی مرۆڤەکان کاتێک لەدایک دەبن دوو گورچیلەیان هەیە کە وەک دوو پارچەی کرداری لە کۆئەندامی گورچیلەن.

لەڕاستیدا بە یەک گورچیلەوە کە ۷٥٪ی تواناییەکانی گورچیلەیەکی ساخی هەیە دەتوانین بە شێوازی ئاسایی درێژە بە ژیان بدەین.
ئەگەر مرۆڤ تەنیا یەک گورچیلەی هەبێت، ئەو گورچیلەیە دەتوانێت تا ڕادەیەک خۆی لەگەڵ کاری پاڵاوتن رێک بخات کە دوو گورچیلەی ئاسایی دەتوانن ئەنجامی بدەن.
لەو دۆخەدا نێفرۆنەکانی گورچیلە بۆ گرتنەوەی شوێنی گوچیلە نەبووەکە بۆخۆیان قەبارەیان گەورە دەبێت و بەم پرۆسە دەڵێن هایپێرترۆفی و بەمشێوەیە کارە زیادەکەی وا کەوتۆتە سەری جێبەجێی دەکات.
ئەم ئەنجامە تەنانەت بۆ ماوەی چەندین ساڵ بێ هیچ کاریگەرییەکی نەگونجاو ڕوو دەدات، بەو مانایە کە ئەو گورچیلە گەشە دەکات تا قەبارەی وەکوو دوو گورچیلەی چاندراوی لێدێت.

ئامادەکردنی: نیاز فەرەجی

سەرچاوە:
https://www.scientificamerican.com/article/how-can-you-live-without/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button