بابەتتەندروستی

زیندوومانەوە بێ ئاو

مرۆڤ چەندە دەتوانێت بێ ئاو زیندوو بمێنێت؟

بیر لەوە بکەنەوە ڕۆژێک تەواوی شێرە ئاوەکان داخرێن، چەمەکان و کانییەکان وشک ببن، زەریاکان و زەریاچەکان ببنە بیابانێکی بەرین. هیچ ئاوێک لەسەر زەوی نەبێت. کاردانەوی ئێوە چی دەبێت؟ چەندە دەتوانن زیندوو بمێنن؟

وەڵامێکی ڕێک و بڕواپێکراو بۆ ئەم پرسیارە نییە بەڵام لە زۆربەی سەرچاوەکان کە ئەم بابەتەیان باس کردووە باس لە دوو ڕۆژ تا هەفتەیەک کراوە کە مرۆڤێک بێ هیچ خواردنەوەیەک بتوانێت زیندوو بمێنێت. بەڵام ئەمە باشترین بارودۆخێکە کە دەتوانێت ڕوو بدات.
کەشوهەوا، ئاستی چالاکیی جەستەیی و تەندروستی دەتوانێت لەسەر ماوەی زیندوومانەوەی مرۆڤێک بەبێ ئاو کاریگەر بێت. ئاگاداری لەم شتانە دەتوانێت یارمەتیدەری دۆزینەوەی ئەو ماوەیە بێت.

منداڵان، پیر و پەککەوتەکان، کەسانی خاوەن نەخۆشییە کاتییەکان و ئەو مرۆڤانەی کە لە دەرەوە کار یان چالاکی دەکەن زیاتر تووشی کەمئاوی دەبن.

لە هەوای زۆر گەرمدا مرۆڤێکی باڵغ لە کاتژمێرێکدا لە نێوان یەک تا یەک و نیو لیتر ئارەق دەکاتەوە. زارۆکێک کە لە ئۆتۆمبێلێکی گەرمدایە یان وەرزشوانێک کە لە هەوایەکی زۆر گەرمدا وەرزش دەکات، دەکرێت لە یەک تا چەند کاتژمێردا ئاو لە دەست بدات و زۆر گەرم بێت و بمرێت.

ئەگەر کەسێک ١٠%ی کێشی جەستەی خۆی، ئاو لە دەست بدات، دەوترێت کە تووشی کەمئاوی بووە، واتە بە لەدەستدانی یەک و نیو لیتر ئاو لە کاتژمێرێکدا زۆر زووتر تووشی کەمئاوی دەبێت.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

 

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/32320-how-long-can-a-person-survive-without-water.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button