بابەتتەندروستی

هەڵامەت و سەرمابوون

هەڵامەت و سەرمابوون

لە وڵاتی خۆماندا وا باوە هەر کە بەحاڵ نەخۆش دەکەوین، بەبێ ئەوەی کە بزانین چ نەخۆشییەکمان هەیە، پنیسیلینێک و دێگزامێتازۆنێک لێدەدەین.

سەرمابوون نەخۆشییەکی تایبەت بە وەرزە ساردەکانی ساڵە و هۆکارەکەی ڤایرۆسێکە بە ناوی ڕینۆ ڤایرۆس کە لە تینێکی تایبەتدا کارا دەبێت و دەبێتە هۆی ئەو نەخۆشییە.

گەرووئێشە و کۆخە بە هۆی بەکتریایەکە لە جۆری سترێپتۆکۆکاڵ، لەم کاتانەدا دەڵێین: گەروومان هاتووە! چونکە گەروو ژان دەکات و کۆخەمان هەیە و چڵکی کردووە، پاشان دەچین و پنیسیلین وەک دژە چڵکێک لێدەدەین. گرینگە بزانن زیاتر لە دوو دانە پنیسیلین لە ساڵدا زۆر خراپە.

هەروەها بە گشتی بەکارهێنانی کۆرتۆنەکان (وەک دێگزامێتازۆن و بێتامێتازۆن) لە نەخۆشییەکی وەک سەرمابووندا، پێویست نییە. باشتر وایە کۆئەندامی بەرگریی لەش بە هۆی بەرەوڕووبوون لەگەڵ ئەو جۆرە چڵکانە بەهێز ببێتەوە نەک بە کۆرتۆن.
پێویستە توشبوو بە تەواوەتی پشوو بدات و ئیسراحەت بکات. خواردن و خواردنەوەی گەرم بەکار بهێنێت، بۆ وەدەستهێنانی ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامینی جۆری c، میوەی تازە پێشنیار دەکرێت.

لە کاتێکدا کە ئاستی نەخۆشییەکە زۆر بەرز بووبێتەوە پزیشک بەپێی ئەو پشکنینەی کە دەیکات، دەوا و دەرمانی پێویست دیاری دەکات. لە بەکارهێنانی هەر چەشنە دەوا و دەرمان و دەرزییەک بۆ چارەسەرکردنی سەرمابوون لە وەرزی ساردی ساڵدا، بەبێ چاودێریی پزیشک دووری و پارێز بکەن.

Rino virus ڕینۆ ڤایرۆس
streptococcal سترێپتۆکۆکاڵ

محەممەد عەلیزادە، خوێندکاری پزیشکی- زانکۆی شیراز

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە نەخۆشیی سەرمابوون، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن.
https://www.medicalnewstoday.com/articles/166606.php

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button