بابەتتەکنەلۆجیا

باکسی ڕەشی کەشتی

چەند زانیاری سەبارەت بە باکسی ڕەشی کەشتی یان VDR

سیستمی VDR، تۆمارکەری دراوەی گەشتی زەریایی

سیستمی VDR سیستمێکی تۆمارکەرە کە بەپێی یاسای کۆنگرەی نێودەوڵەتیی IMO بۆ سەلامەتیی ژیان لەسەر زەریا (SOLAS) بۆ هەموو کەشتییەک پێویستە تا دراوەی هەستەوەرە جۆراوجۆرەکانی سەر کەشتی کۆ بکاتەوە، بیکات بە ژمارە، کاری پەستاوتنیلەسە ئەنجام بدات  و لە ئەنجامدا لە باکسێکی پارێزراودا تۆماریان بکات. دیزاینی ئەم باکسە بە جۆرێکە کە لە هەمبەر هەموو جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراوی سەر کەشتی وەکوو ئاگرکەوتنەوە، تەقینەوە، بە یەکدادانی کەشتییەکان و نقوم بوون پارێزراو بێت.

دراوەکانی دوایین 12 کاتژمێر(٤٨ کاتژمێر بەپێی یاسا نوێیەکان) بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، توانای گێڕانەوەیان هەیە. هەروەها بەپێی یاسا نوێیەکان  جیا لەو دراوانە کە لە باکسە پارێزراوەکەدا تۆمار دەکرێت، دەبێت لانیکەم دراوەی دوایین ٣٠ ڕۆژی VDR لەسەر کەشتی تۆمار بکرێت.

سیستمی VDR لە بەشێکی تۆمارکەر و بەشێکی کۆکەرەوەی دراوەکان لە هەستەوەر و دەزگا جۆراوجۆرەکانی سەر کەشتی پێک دێت.

سەرەڕای ئەوەی کە مەبەستی سەرەکی لە VDR بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەکانە، دراوە تۆمارکراوەکان سوودی دیکەشیان هەیە کە بریتین لە:

  • دەرخەستنی کاتی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پێکهاتەکانی کەشتی بەپێی چالاکی و کاتی هەڵبوونیان.
  • چاودێریی کارامەیی جێبەجێکردن.
  • شیکردنەوەی زیانگەلێک کە بە بۆنەی خراپیی کەشوهەواوە لە کەشتی دەکەوێت.
  • فێرکاری بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی پارێزراوی و کەمکردنەوەی تێچووی کەشتی.

دراوەکانی گەشتی زەریایی

ئەو دراوانەی کە تۆمار دەکرێن بەپێی جۆری کەشتییەکە جیاوازن، بەڵام بە گشتی بریتین لە:

  • شوێن، ڕێکەوت و کات بەکەڵکوەرگرتن لە GPS.
  • خێرایی کەشتی ( خێرایی سەر ئاو و خێرایی سەر زەوی!).
  • دراوەی GYRO ( ئەو ئاڕاستە کە کەشتی بەوێدا دەڕوات).
  • دراوەی ڕادار*.
  • دراوەی ECDIS* (هەر ١٥ چرکە وێنە دەگرێت لەو نەخشەیە کە تێیدا شوێنی کەشتیگەلێک کە بە دەوروبەریدا تێدەپەڕن).
  • تۆماری دەنگ و قسەگەلێک کە لە ژووری کۆنتڕۆڵدا دەکرێت.
  • پەیوەندییە ڕادیۆییەکانی VHF.
  • دراوەی ECHO SOUNDER* (پیشاندەری قوڵایی ژێر کەشتی).
  • وشیارکەرەوەکان.
  • کرانەوە یان داخرانی درگای تانکەکان*.
  • کرانەوە یان داخرانی درگا دژەئاو یان دژەئاگرەکان*.
  • دراوەی HULL STRESS* (پاڵەپەستۆی سەر پەیکەرەی کەشتی).
  • سوکانی کەشتی*( چ فرمانێکی پێ دراوە و چۆن وەڵام دراوەتەوە).
  • پەروانەی کەشتی*(ئاڕاستە، خێرایی، توانایی پاڵپێوەنان).
  • ئاڕاستە و خێرایی با.

سەرچاوە:

  1. Nathaniel Bowditch; National Imagery And Mapping Agency(2002). The American Practical Navigator- Bowditch

Voyage Data Recorder

Data

International Maritime Organization

Safety Of Life At Sea

Sensor

Digitize

Compress

Preventive Maintenance

Performance Efficiency Monitoring

GYRO COMPASS HEADING

ALARMS

RUDDER

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button