بابەتزانستە بنەماییەکان

دەرهێنانی دێوەزمەی زەریاکان

دەرهێنانی دێوەزمەی زەریاکان

دەرهێنانی دێوەزمەی زەریاکان لە هیندستان؛ بوونەوەرێکی ئەفسانەیی جوراسیک بە تەمەنی 150 ملیۆن ساڵەوە

توێژەرانی هیندی ئەژدیهایەکی دۆزییەوە کە بە درێژایی 150 ملیۆن ساڵ لەژێر خاکدا بووە و وا دیارە ئەمە یەکەم جارە کە ئیکتیاسۆڕیی ( بە یۆنانی: مارمێلک ماسی) ماوەی جوراسیک لە هیندستان دەدۆزرێتەوە.

ئیکتیاسۆڕەکان ڕاوچیگەلێکی نیشتەجێی ئۆقیانووسەکان بوون کە شانبەشانی دایناسۆڕەکان لە سەردەمی مێزۆزۆئیک، نزیکەی 250 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەژیان.

فۆسیلناسەکان ئەمە بە دۆزراوەیەکی ئێجگار سەرنجڕاکێش دەزانن، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی کە یەکەم ئیکتیاسۆڕی تۆمارکراو لە هیندستانە، بەڵکوو بە بۆنەی ئەوەوە کە ئەم دۆزراوەیە تیشک دەخاتە سەر گەشەسەندن و جۆراوجۆریی ئیکتیاسۆڕەکان لە ناوچەی ‌هیند-ماداگاسکاریی وشکانی گۆندوانا و پەیوەندیی زیندەوەرناسانەی هیندستان لەگەڵ پارزەوییەکانی دیکە، لە جوراسیک پیشان دەدات.

ئەم نموونە هیندییە زۆر بە باشی پارێزراوە و تەنیا پاژگەلێک لە پێشەوە و لە کلکی ون بوون و تیمی توێژەر درێژیی نزیک 5.5 مەتر دەخەمڵێنن و تەمەنی 152 تا 157 ملیۆن ساڵ بۆ ئەو .

بە چاولێکردن لە ددانی ئیکتیاسۆڕ دەردەکەوێت کە یەکێک لە سەرەکیترین نێچیروانەکانی سەردەمی خۆی بووە کە خواردنەکەی لە نەرمۆڵەکانی لە چەشنی ئامۆنۆئید و بێلمێنایت و ماسی و تەنانەت خشۆکەدەریاییەکانی تریش دابین کردوە.

ئەم فۆسیلە دەتوانێت گەورەترین بێت بۆ ئەوەی کە ئێمە بزانین ئیکتیاسۆڕەکان چ مەودایەکی دوور و درێژیان بڕیوە بۆ گەڕانەوە، کاتێک کە گەورەپارزەویی پانگیئا بە دوو لەتی لۆرازیا و گۆندوانا دابەش دەبوو. ئەم خاڵانە ئەگەری ئەوە پیشان دەدات کە ئیکتیاسۆڕەکان لە نێوان ئەورووپا (شوێنی ئێستای)، ڕۆژئاوای هیندستان، ماداگاسکار و ئەمریکای باشوور لە جموجۆڵدا بوون، پڕۆسەیەک کە بە گۆڕینی گەلەئاژەڵیناسراوە.

Jurassic

Ichthyosaur

Fish lizard

Mesozoic Era

Evolution

Gondwanaland

Continents

Molluscs

Ammonoids

Belemnites

Marine reptiles

Supercontinent

Pangaea

Laurasia

Faunal exchange

 

ئامادەکردنی: مەسعوود شێخولئیسلامی

سەرچاوە: http://www.sciencealert.com/incredibly-preserved-jurassic-sea-monster-unearthed-india-ichthyosaur-fossil

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button