بابەتمێشک

کاریگەریی مۆبایل لەسەر مێشک

کاریگەریی مۆبایل لەسەر مێشک
⚠️ئایا زۆر گیرۆدەی مۆبایلەکەتی؟! بزانە کە ئەمە دەتوانێت سیستمی کیمیایی مێشکت تێک بدات!

توێژینەوەیەکی زۆر نوێ لەسەر لاوەکان دەریدەخات کە بەکارهێنانی زۆری مۆبایل و ئینتەرنێت زیان بە سیستمی کیمیایی مێشک دەگەیەنێت.

لە زانکۆیەک لە کۆریای باشوور*، پڕۆفێسۆرێک لە توێژینەوەکەیدا ناهاوسەنگیی کیمیایی بینی لەناو ئەو گەنجانەی کە زۆر گیرۆدەی ئینتەرنێت و مۆبایل بوون. هەروەها ئەم ناهاوسەنگییە زۆر هاوشێوە بوو لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییان لەگەڵ بوو.☹️

جێی باسە کە ئەم ناهاوسەنگییە ئەگەری چاکبوونەوەی لە چەند حەوتوودا هەیە، بە مەرجێک کە نەخۆش لەلایەن دەروونناسێک پشکنینی بۆ بکرێت و لە بواری ناسینی-ڕەفتارییەوە یارمەتی بدرێت.
?Brain Chemistry سیستمی کیمیایی مێشک
?*South Korea University
?Imbalance ناهاوسەنگی
?Anxiety دڵەڕاوکێ
?Depression خەمۆکی
?Psychotherapy سایکۆتەراپی
?Cognitive Behavioral
ناسینی-ڕەفتاری

کۆکردنەوە: شیوا سادقپوور
https://www.livescience.com/61075-internet-smartphone-addiction-chemical-imbalance-brain.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button