بابەتگەردوونناسی

بیردۆزی تەختبوونی زەوی

بیردۆزی تەختبوونی زەوی

لە کاتێکدا بیردۆزی تەختبوونی زەوی وەک باوەڕێکی کۆنی بەر لە مێژوو باس دەکرێت، هێشتا کۆمەڵێک خەڵک هەن کە لایان وایە زەوی لەڕاستیدا خڕ نییە!
بە درێژایی مێژوو بیروباوەڕی سەیر لە بارەی شێوەی زەوی هەبووە. بۆ نموونە، باوەڕێکی کۆن دەیکوت زەوی تەختە و لەسەر پشتی فیلێکی زەبەلاحە، کە ئەویش لە سەر پشتی “کیسەڵی جیهان” ڕاوەستاوە. لە ساڵەکانی ١٨٨٠ زانایەک دەیکوت کە زەوی دیسکێکی تەختە کە جەمسەری باکوور لە ناوەڕاستی دایە و دیوارە سەهۆڵییە زۆر گەورەکانی جەمسەری باشووریش لێوارەکانی قەراغی دەرەوەی دیسکەکە سازدەکەن (وەک نەخشەی زەوی لەسەر ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکان).
بەپێچەوانەوە، یۆنانییە دێرینەکان وەک فیساغۆرەس، ئەرەستوو، و ئۆقلیدۆس هیچ گومانێکییان لەوەدا نەبووە کە زەوی خڕ و بە شێوەی “گۆ”یەکە. لەسەر بنەمای ئەم بڕوایە، لە ساڵی ٢٤٠ی پێش مەسیح زانایەکی بیرکاری توانی پەڕانپەڕی زەوی بە وردبینی ٢٪ ی قەبارە ڕاستەقینەکەی کە ئەمڕۆکە ناسڕاوە دیاری بکات.
سەرەڕای تەواوی بنەما زانستییەکان بۆ خڕبوونی زەوی، بە بەردەوامی “کۆمەڵگای زەویی تەخت” بوونی هەبووە کە پاڵپشتیی لە بیرۆکەی تەختبوونی زەوی دەکات. کاتێک کە کەشتییەکی ئاسمانی وێنەکانی زەوی ناردەوە کە بە ئاشکرایی خڕبوونی زەوی نیشان دا، ژمارەی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگایە بۆ تەنیا ٢٤ کەس دابەزی. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤ فڕۆمێکی ئینتەرنێتی بە ناونیشانی theflatearthsociety.org سازکرا کە بە گەرمی لە لایەن لایەنگرانی ئەم بیردۆزەوە، بە بێ هیچ بنەمایەکی پتەوی زانستی، پشتگیری لێ دەکرێت!
زۆر سەرسووڕهێنەرە کە چۆن کەسانێک کە هیچ شارەزاییان لە سەر بابەتێک نییە کتوپڕ سەر هەڵدەدەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەموو ئەو شتانەی خەڵک دەیزانێت ناڕاستە!

 

پەڕانپەڕ circumference

ئامادەکردنی: ئەھوەند جەلالی

سەرچاوە:
https://skeptoid.com/episodes/4338

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button