بابەتزانستە بنەماییەکان

سەرچاوەی سووتەمەنیی تۆپەڵەچەوری

‎تۆپەڵەچەوریی* ١٤٣تۆنیی لەندەنی، وەکوو سەرچاوەیەکی سووتەمەنی ژیانێکی دووبارەی پێبەخشرا

‎لە ناوچەی وایتچەپڵی** لەندەن تۆپەڵەچەورییەک بە قەبارەی ٨٢٠ پێ (٢٥٠ سانتیمەتر) بووە هۆی گیرانی بۆرییەکی زێراب. مێژووی درووستبوونی بۆرییەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی شاژنە ڤیکتۆریا. تۆپەڵەچەورییەکە، وەکوو بەربەستێکی چیمەنتۆئاسا کەڵەکە ببوو. چەوری، ڕۆنی چێشتلێنان، پۆشاکی منداڵان، دەستەسڕ، بەرهەمەکانی تەندرووستی و هتد. کە لە توالێتە ڕۆژئاواییەکان (سیفۆندارەکان)ەوە دەچنە خوارەوە، بەرهەمهێنەری ئەو جۆرەی تۆپەڵەچەورین. ئەو تۆپەڵەچەورییە بە گەورەترین تۆپەڵەچەوریی دۆزراوە دانراوە لە زێرابەکانی بەریتانیا کە قورساییەکەی بە ١٤٣ تەن (١٣٠.٠٠٠ کیلۆگڕەم) مەزەندە کراوە.

‎تۆپەڵەچەوری، تۆپەڵەیەکی مەییوی مەزن لە چەوری و ڕۆن و پاشماوە و زبڵە و پتەوییەکەی وەک چیمەنتۆیە و دەبێتە هۆی گیرانی بۆریی تۆڕەکانی زێراب لە بەریتانیا. کۆمپانیای Thomas Water بەنیازە هەلێکی تر ببەخشێت بە تۆپەڵەچەورییەکە و وەکوو سووتەمەنییەکی پاک بە کاری بهێنێت. ئەو تۆپەڵەچەورییە بە پێی خەمڵاندنەکان ٢٦٤٣ گاڵۆن (١٠،٠٠٠ لیتر) سووتەمەنیی ژینگەیی لێ بەرهەم دێت. Alex Saunders بەڕێوەبەری کۆکردنەوەی پاشماوەکان لە کۆمپانیای Thames Water، بە هاوکاری لەگەڵ بەرهەمهێنەری وزە لە کۆمپانیای Agent Energy، خوازیارن ئەو تۆپەڵە بۆگەنە بگۆڕن بۆ سووتەمەنییەکی پاک و خاوێن.

کۆکردنەوە: سامان ساڵحزادە
* Fatberg
** Whitechapel, (a district in east London, England)

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/61258-strangest-science-of-2017.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button