بابەتژینگە

خورانی بەچکە شامپانزەیەک دوای لەدایکبوونی

بەچکە شامپانزەیەک چەند ساتێکی کەم دوای لەدایکبوونی بە زۆر بردرا و خورا !

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە یەکەم جارە ئەو ڕەوشتە چەپەڵە تۆمار دەکرێت، چەند ساتێکی کەم دوای ئەوەی شامپانزەیەکی هۆڤی لە دایک بوو، شامپانزەیەکی گەورە شامپانزە ساواکەی بە زۆر لە دایکی ستاند و خواردی.

تەنیا چەند چرکە لە دوای ئەوەی دێڤۆتا، دایکی شامپانزە ساواکە، لەبەردەم شامپانزەکانی دیکەدا بەچکەکەی هێنایە دنیا، شامپانزەیەکی گەورە، بە ناوی داروین، دووهەم گەورەترین و پلەبەرزترین نێرینە لەناو گرووپی شامپانزەکاندا، بێچووە ساواکەی بە زۆر برد و لە کاتی لێزمەبارانێکدا ڕایکردە ناو دار و دەوەنەکان و خواردی. زانایان باسیان لەوە کرد کە دێڤۆتا، تەنانەت دەرفەتی ئەوەی نەبوو دەست لە بەچکەکەی بدات!

لێکۆڵەرەکان ڕایانگەیاند: ئەو توێژینەوە نوێیە و توێژینەوەکانی پێشووتر، ڕوونی دەکەنەوە کە زۆر جار پێویستە شامپانزەی دایک لە “ماوەی دایکایەتی”دا بڕوات و بەر لە لەدایکبوونی بەچکەکەی خۆی بشارێتەوە تاوەکوو ڕێگە لە لەناوچوونی بگرێت.

ئامادەکردنی: سامان ساڵحزادە
سەرچاوە:
https://www.livescience.com/60699-male-chimpanzee-cannibalizes-infant.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button