بابەتمێشک

یارییە ڤیدیۆییەکان و وانەکانی پیانۆ کرداری ناسینی

یارییە ڤیدیۆییەکان و وانەکانی پیانۆ کرداری ناسینی لە بەساڵاچوواندا باشتر دەکەن!
بەپێی لێکۆڵینەوە نوێکانی پسپۆڕانی دەروونناسیی زانکۆی مۆنتریاڵ، بەساڵاچووان دەتوانن بە یارمەتیی یارییە سێ ڕەهەندییەکان وەکوو سووپێرماریۆ 64 یا وانەکانی پیانۆ بەر بە کێشەی مامناوەندیی ناسینی یان تەنانەت نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بگرن.
توێژەرەان ئەنجامی ئەو پشکنینەیان بە تاقیکردنەوەی کارامەیی ناسینی و وێنەگریی زرنگانەوەی موگناتیسی پشتڕاست کردووەتەوە و گۆڕانکارییەکانیان لە ماکی خۆڵەمێشیدا پێواوە. ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:
• زۆربوونی قەبارەی ماکی خۆڵەمێشی لە مێشکۆڵە (کە ڕۆڵێکی گەورەی لە کۆنتڕۆڵ و هاوسەنگی هەیە) و هیپۆکامپی(کە کاراییەکی سەرەکی لە سەر سڵامەتیی ناسینیی درێژخایەن هەیە) بەشداربووان و هەروەها باشتربوونی بیرگەی کورتخایەنیان بینراوە.
• ئەو کەسانەی کە بەشداریی وانەکانی پیانۆ دەکەن هەر دوولای توێکڵی پێش نێوچاوان و مێشکۆڵەیان ڕوو لە زیادبوون دەکات.
• هەندێک پووکانەوە لە هەر سێ بەشی مێشکدا لە نێوان گرووپی کۆنترۆڵی ناچالاکدا بینراوە. لەم گرووپەشدا بڕێک ماکی خۆڵەمێشی پێوراوە بەڵام ئەندامانی ئەم گرووپە لە هیچ کام لە وانەکان و یارییەکاندا بەشدارییان نەکردووە.

لە نێوان قەبارەی هیپۆکامپ و مەترسیی تووشبوون بە ئالزایمێردا پەیوەندی هەیە. بەشێک لە زانیارییەکان دەریانخستووە کە ورووژاندنی هیپۆکامپ کارایی ماکی خۆڵەمێشی و کارابوون لەو ناوچەدا زۆرتر دەکات. یارییە سێ ڕەهەندییەکان دەبنە هۆی زیاتربوونی ماکی خۆڵەمێشیی هیپۆکامپ لەو کەسانەدا کە تەمەنیان گەنجترە.

کۆکردنەوە: سروە شوکری

سەرچاوە:
http://www.kurzweilai.net/video-games-and-piano-lessons-improve-cognitive-functions-in-seniors-researchers-find
cognitive function کرداری ناسینی
Alzheimer لەبیرچوونەوە
cognitive performance کارامەیی ناسینی
MRI وێنەگریی زرنگانەوەی موگناتیسی
gray matter ماکی خۆڵەمێشی
Cerebellum مێشکۆڵە
shot-term memory بیرگەی کورتخایەنیان
prefrontal cortex توێکڵی پێش نێوچاوان
atrophy پووکانەوە
Stimulation ورووژاندن

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button