بابەتتەکنەلۆجیا

تایبەتمەندیی شاراوەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

هاوڕێی هاوڕێکانمان تایبەتمەندیی شاراوەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەخەن!

هاوڕڕێکانمان لە ئینتەرنێتدا تەمەن، نژاد و ڕوانگە سیاسییەکانمان دەردەخەن بەڵام هەندێک تایبەتمەندیی شاراوە هەن کە لە ڕێگەی هاوڕێی هاوڕێکانمانەوە دەردەکەون. یەکێک لەو تایبەتمەندییانە باسی جنسیەت و جێندرە. توێژەران لە زانکۆی ستەنفۆرد بەو ئاکامە گەیشتن کە لە ڕێگەی هاوڕێی هاوڕێکانمان دەکرێت ئەو تایبەتمەندییانەمان دەربخرێن.

لەم ڕۆژانەدا باسی تایبەتێتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەردێڕێکی گەرموگوڕی هەواڵەکانە و گرینگی خۆی هەیە. لە وتارێکدا کە ئەم مانگە توێژەرانی زانکۆی ستەنفۆرد بڵاویان کردووەتەوە، دەرکەتووە کە زۆر ڕێگە هەن تاوەکوو تایبەتمەندیی خەڵکیان پێ دەربخرێت کە پێشتر نەزانرابوون لە کاتێکدا خەڵک هەوڵ دەدەن ئەو تایبەتمەندییانە بشارنەوە.

ئاستەکانی ئاکامگیری

لە ئاسانترین دۆخدا ئێمە زانیارییەکان سەبارەت بە خۆمان ئاشکرا دەکەین بۆ وێنە کەسێک کە دایبی دەکڕێت بە ئەگەری زۆر منداڵی هەیە.

شێوازێکی دیکەی ئاکامگیری لە ڕێگەی هاوڕێکانمانەوەیە واتە ئاکامگیریی ناڕاستەوخۆ. توێژینەوەکان پیشان دەدەن کە زیاتر حەز دەکەین لەگەڵ کەسانی هاوتەمەن، هاوڕەگەزر و هاوڕوانگە پەیوەندی ساز بکەین. بۆیە ئەگەر کەسێک ڕەگەز یان تەمەنی دەرنەخات بە سادەیی دەکرێت لە ڕێگەی هاوڕێکانییەوە ئەو زانیارییانە دەربهێنین. ئەو حەزەی ئێمە بە هۆمۆفیلی ناوزەد دەکرێت کە وشەیەکی یۆنانییە بە واتای خۆشویستنی هاوشانی خۆمان.

لە هەڵسوکەوتی سەرهێڵماندا زانیاریی تایبەت بە جنسیەت و جێندر سەختە لە ڕێگەی هاوڕێکانمانەوە بە دەست بێت، بۆیە پێی دەوترێت هۆمۆفیلیی لاواز. بۆ وێنە ئەگەر کەسێکی نەناسراو لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا زۆربەی هاوڕێکانی پیاو بوون، چەندە ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو کەسە پیاو بێت بە هەمان ئەندازەش ئەگەری ئەوە هەیە کە ژن بێت. ئێستا پرسیار ئەوەیە کە چۆن تایبەتمەندییەکانمان لە پەیوەندی بە جنسیەت و جێندەر دەردەکەوەن؟!

هاوڕێی هاوڕێکانمان

تۆێژەران پێکهاتەیەکی نوێیان پێناسە کرد بە ناوی مۆنۆفیلی کە لە یۆنانیدا واتە “خۆشویستنی کەسێک”، ئەوەش کاتێک ڕوو دەدات کە ئێمە خۆمان تایبەتمەندییەکمان نییە بەڵام کەسانی تر هەیانە و ئێمە زۆر حەزی پێدەکەین. بۆ وێنە ڕەنگە پیاوێک لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا دەرینەخات کە حەز دەکات لەگەڵ ژنان زیاتر ببێتە هاوڕێ یان لەگەڵ پیاوان بەڵام لە ڕاستیدا ڕەنگە حەز بکات کە لەگەڵ یەکێکیان زیاتر ببێتە هاوڕێ.
کەواتە لەم دۆخەدا هۆمۆفیلی نییە و کەسەکە دەرینەخستووە کە پێی خۆشە لەگەڵ کام جنس ببێتە هاوڕێ. بەڵام ئەگەر لە تۆڕەکەدا مۆنۆفیلی ببێت لە ڕێگەی هاوڕێی هاوڕێکانمانەوە دەکرێت تایبەتمەندیمان لەمەڕ جنسیەت و جێندەر دەربهێنرێت.

تۆێژەران دەڵێن هەر سیاسەتێکی پاراستنی تایبەتێتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبێت نە تەنیا زانیاریی هاوڕێیان بەڵکوو هاوڕێی هاوڕێیانیشمان تێیدا ڕەچاو بکرێت.

وشەکان:
privacy تایبەتێتی
inference ئاکامگیری
homophily هۆمۆفیلی
monophily مۆنۆفیلی

ئامادەکردنی: محەممەد محەممەدئەمینی

سەرچاوە:
stanford

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button