بابەتزانستە بنەماییەکان

فاکتی زانستیی سەرنجڕاکێش

کۆمەڵێک فاکتی زانستیی سەرنجڕاکێش کە دەتوانن بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ بۆ “ململانێی زانست بۆ کوردستان” بە کاریان بهێنن:

1.  خۆر زیاتر لە ٩٩٪ی بارستایی کۆمەڵەی خۆر پێکدەهێنێت.
2.  مرۆڤەکان دەتوانن نزیکەی لایکەمی یەک تریلیۆن بۆن لە یەکتر جیا بکەنەوە.
3.  هەر ئەستێرەیەکی کلکدار، لە کۆمەڵەی خۆردا ئاڵقەی هەیە وەک کەیوان.
4.  لەوانەیە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆردا هەسارەیەک بە قەبارەی هاوشێوەی زەوی هەبێت.
5.  جۆرێک مەیموون بە ناوی ترەیزێر هەیە کە هەر چاوێکی بە قەد مێشکی دەبێت.
6 . هەسارەیەک هەیە کە شووشە دەبارێت.
7.  ژمارەی پارچە ئێسکەکانی گەورەساڵان لە منداڵان کەمترە.
8.  مرۆڤ ناتوانێت هاوکات شتێک قووت بدات و هەناسەش هەڵمژێت.
9.  نزیکەی 7,000,000,000,000,000,000,000,000,000 ئەتۆم لە لەشی مرۆڤدا هەیە.
10.  بە شێوەی مامناوەندی ٨٦ ملیارد نۆرۆن لە مێشکی کەسێکی ئاساییدا هەیە.
11.  هەر ئەتۆمێکی لەشتان نزیکەی یەک ملیارد ساڵ تەمەنی هەیە.
12.  هەنگەکان هەست بە بواری ئەلەکتریکیی گوڵەکان دەکەن و بۆ دۆزینەوەی هەڵاڵە بە کاری دەهێنن.
13.  لەوانەیە گەردوون یەک هۆلۆگرام بێت.
14.  سەیرکردنی ئەستێرەکان لە ڕاستیدا سەیرکردنی ڕابردووە، چونکە لە گەیشتنی ڕووناکی لەوانەوە تا ئێمە ماوەیەکی پێدەچێت.
15.  جۆرێک لە سیسیرەکەکان بۆ ڕێدۆزینەوە کەڵک لە ڕێگای شیری وەردەگرن.
16.  ڕێگای شیری چوار باڵی پێچاوپێچی هەیە نەک دوو.
17.  ئەگەر لە فەزادا بگرین فرمێسکەکان بە ڕووخسارتانەوە دەلکێن.
18.  ٣٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر، لە چاخی سەهۆڵبەندان، سمۆرەیەک دانەوێڵەیەکی شاردۆتەوە. ئێستا لەو دانەوێڵەیە گوڵێک دەڕوێت.
19.  تەنیا لە بیست ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە یەک هەزار هەسارەمان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دۆزیوەتەوە.
20.  ئۆقیانووسەکانی دنیا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن تۆن زێڕیان تێدایە.
21.  ئەگەر ئۆقیانووسەکان وشک ببن، ئەو خوێیەی جێ دەمێنێت دەتوانێت هەموو قاڕەکان بە ئەستوورایی ٤ پێ داپۆشێت.
22.  لە لەشی ئێوەدا ژمارەی باکتریاکان لە خانە مرۆییەکان زیاترە.
23.  جۆرێک بووکی دەریایی هەیە کە قەت نامرێت.
24.  خاڵخاڵۆکەکان دەتوانن بە خێرایی زیاتر لە ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بفڕن.
25.  زانایان جۆرێک کریستاڵی بچووکیان لە زیرکۆن دۆزیوەتەوە کە ٤.٤ ملیارد ساڵ تەمەنی هەیە.
26.  فۆتۆنێک ١٧٠،٠٠٠ ساڵی پێدەچێت تا لە ناوکی خۆرەوە بگاتە ڕووی خۆر.
27.  فۆتۆنێک تەنیا ٨ خولەکی پێدەچێت تا لە ڕووی خۆرەوە بگاتە چاوی ئێوە.
28.  باڵندەکان دایناسۆرن.
29.  111,111,111 x 111,111,111 = 12345678987654321.
30.  یەکەم ئەژدادمان کە توانی بۆ یەکەم جار لەسەر زەوی بڕوات ماسییەکی چوارپێ بوو کە پێی دەڵێن تیکتالیک.
31.  مێشکی مێرمنداڵان لە ئی کەسانی گەورەساڵ جیاوازە.
32.  لە هەر پێیەکی سێجا لە گڵی مەریخ نزیکەی ٢ پێنت ئاو هەیە.
33.  لە ئوسترالیا گواندارێک هەیە ئەوەندە سێکس دەکات تا پێی دەمرێت.
34.  ئۆرگازم سینووسەکانتان خاوێن دەکاتەوە.
35.  مێشوولەیەک هەیە کە دەندە (گێڕ)ی هەیە.
36.  هیوا بە ژیان لە ١٥٠ ساڵی ڕابردووەوە دووبەرامبەر بووەتەوە.
37.  ئەگەر بۆشایی ناو ئەتۆمەکانی لەشی هەمو مرۆڤەکانی سەرزەوی لابەریت ئەو بارستاییەی کە دەمێنێتەوە بە قەد کڵۆ قەندێک دەبێت.
38.  بەشی زۆری ئەتۆمەکان بۆشاییە.

پۆستە هاوشێوەکان

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button