‌هەواڵی ڕێکخراوە

یارمەتی بۆ هۆژان

ڕێکخراوەی زانستی-فەرھەنگیی ھۆژان کوردستان، رێکخراوەیەکی مەدەنی، غەیرەئینتفاعی، کراوە و پسپۆڕ-بنەمایە و ھەروا کە لە ناوەکەیەوە دیارە ڕێکخراوەیەک بۆ کار لەسەر گەشەی زانستی و فەرھەنگیی کوردستانە. پەرەسەندنی ئاستی زانستی کۆمەڵگا و گەشەپێدانی زمانی زانستیی کوردی دوو ئامانجی سەرەکیی ھۆژان لەم قۆناغەدایە.

ڕێکخراوەی هۆژان، توانیویەتی یەکەم گۆڤاری زانستی-گشتیی تەواو ڕەنگیی لە مێژووی ئێراندا بە چاپ بگەیێنێت و لە ژێر ناوی “هۆژین” ئێستا لە ژمارەی پێنجەمدایە.

هەروەها هۆژان، بەکەڵک لە سەرچاوە بڕواپیکراوەکان و بە یارمەتیی ڕۆژنامگەریی زانستی، هەوڵ دەدات بەردەوام هەواڵی زانستیی ڕۆژ بگەیێنێتە بەر دیدەی خوێنەرانی و بتوانێ کاناڵێکی زانستیی بەهێز پێک بێنێت لە زمانی کوردیدا.

ڕێکخراوەی ھۆژان بە شێوازێکی گەڵاڵەداڕێژراو، پلانێکی تۆکمە، وزەیەکی پڕتین، گەشبینییەکی نەسرەوتوو و بڕوا بە داھاتوویەکی گەش، ھەوڵەکانی چڕوپڕتر دەکا تاکوو بتوانێ بەرەو ئامنجەکانی ھەنگاو ھەڵێنێ. تکایە لەم کارەدا یارمەتیدەرمان بن.

بۆ یارمەتی لە ناو یان دەرەوەی ئێرانەوە دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە کەڵک بگرن:
Hojan.org/donate

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button