بابەتتەندروستی

باشترین چارەسەرەکان بۆ ددان ئێشە چییە ؟

باشترین چارەسەرەکان بۆ ددان ئێشە چییە ؟

ئیبۆپڕۆفێن و ئەسێتامینوفێن و دەرمانگەلی دیکەی وەک ئەوان لە چارەسەرکردنی ددان ئێشە لە ئۆپیۆئیدەکان کاریگەرترن
توێژینەوە نوێیەکان کە بەرهەمی زیاتر لە 460 تاقىکاری و لێکۆڵینەوەن، ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە ئۆپیۆئیدەکان دەرمانگەلێکی کاریگەر بۆ هێورکردنەوەی ئێشی ددان نین و شوێنەوارەکەیشیان درێژخایەن نییە.
بەپێی لێکۆلینەوەگەلێک کە لە لایەن کۆلێژی پزشکیی ددانی زانکۆی case west reserve ئەنجام دراون، ئیبۆپڕۆفێن و دەرمانە دژەهەوکردنە ناسترۆیدەکان بە تەنیایی یان بە تێکەڵکردن لەگەڵ ئەسێتامینوفێن بۆ دامرکاندنی ئێشی ددان کاریگەرترن.
حاڵەتەکانی توێژینەوە سەبارەت بە هێدیکردنەوەی ئێشی ددان کە ماوەیەک لەمەوبەر لەگۆڤاری کۆڕی پزشکیی ددانی ئەمریکادا توێژینەوەی لەسەر کرابوو، دەیان دەرمانی پەسەندکراو و کەمشوێنەوارە نەخوازراوەکانی بۆ لەناوبردنی ئەم ئێشانە لەگەڵ یەکتر بەراورد کراون.
ئانیتا ئەمینۆشەریعە، مامۆستای کۆلێژی پزشکیی ددان و یەکێک لە نووسەرانی ئەم توێژینەوەیە دەڵێت: ئەوەی ئێمە ئەزانین ئەوەیە کە نووسینی دەرمانگەلی ئۆپیۆئیدی دەبێت دواهەمین ڕێگەچارە بێت.
بەپێی وتەی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی، ڕۆژانە زیاتر لە 115 ئەمریکایی بە هۆی خواردن و کێشانی زیاد لە ئاستی ماددە هۆشبەرەکان، گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
ئەمینۆشەریعە دەڵێت: هیچ نەخۆشێک نابێت بە ئێشەوە بچێتەوە بۆ ماڵەوە. ئەمە بەو مانایەیە کە ئۆپیۆئیدەکان هەندێک کات باشترین هەڵبژاردەن، بەڵام بە تەئکید نابێت یەکەمین بژاردە بۆ دامرکاندنی ئێش بن.
ئەمینۆشەریعە دەڵێت: مەبەست لەم هەڵسەنگاندنە شێوازمەندەی کورتە زانیارییەکان، بە کەڵکوەرگرتن لە 5 توێژینەوەی قووڵ، چۆنیەتیی چارەسەرکردن بە دەرمانگەلی دژ بە ئێشی خواردەمەنی بوو.
هەروەها دەڵێت: زانیارییەکان نیشان دەدات کە کەڵکوەرگرتن لە دەرمانگەلی دژ بە هەو، لەگەڵ ئەسێتامینۆفێن یان بەبێ ئەو، سوود و زیانیان بەرانبەرە و دەبنە هۆکاری کاریگەرتربوونی دەرمانەکان و کەمکردنەوەی شوێنەوارە نەخوازراوەکانیان.
ئەو هەروەها دەرمانگەلی ئۆپیۆئیدی کە لە گۆمەڵگادا گشتگیر بوون لەو هۆکارانە دەزانێت کە ڕاهێنەرەکانی چاودێریی تەندروستی دەبێت بزانن و کەڵکی لێ وەرگرن.
ئەم توێژینەوە نیشان دەدات کە بۆ گەورەساڵان خواردنی 400 میلیگرام ئیبۆپڕۆفێن و 1000 میلیگرام ئەسێتامینۆفێن پێکەوە، باشترە لە هەموو ئەو دەرمانانەی کە ماددەی هۆشبەریان تێدایە.
ئەمینۆشەریعە هەروەها ئاماژەی کرد: مەبەستی ئێمە دامەرزاندنی ڕێکخراوەیەک بوو بۆ ئەوەی کە پزیشکانی ددان لە بڕیارەکانی خۆیاندا هەر دوو لایەنی بابەتەکە، واتە هەم قازانجەکان و هەم زیانەکانی لەبەر چاو بگرن.
ئەم لێکۆڵینەوەیە هەروەها نیشانی دا کە دەرمانە ئۆپیۆئیدیەکان یان دەرمانگەلێک وا هۆشبەرەکانی تێدایە، شوێنەواری نەخوازراوی زۆر وەک خەواڵوویی، هەناسەسواری، هێڵنج و ڕشانەوە و قەبزبوون لە منداڵان و گەورە ساڵان دادەنێن.
وشەکان:
Ibuprofen-ئیبۆ پڕۆفێن
Acetaminophen-ئەسێتامینۆفێن
Opioid’s- ئۆپیۆئیدەکان
NSAID’s- دەرمانە دژ بە هەوکردنە ناسترۆیدەکان
Adverse events- شوێنەواری نەخوازراو
Epidemic- گشتگیر
Drowsiness- چاووبەخەوی
Respiratory depression- هەناسە سواری
Nausea- هێڵنج
Vomiting- ڕشانەوە
Constipation- قەبز بوون
سەرچاوە: https://m.medicalxpress.com/news/2018-04-ibuprofen-acetaminophen-effective-opioids-dental.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button