بابەتگەردوونناسی

پێتانخۆشە کوردستان ببێتە بەهەشت

پێتانخۆشە کوردستان ببێتە بەهەشت ؟ بپاڕێنەوە زەوی پێچەوانە بسووڕێت!

ملیاردەها ساڵە زەوی بە یەک باردا دەسووڕێت، بەڵام چی دەبێت ئەگەر ئاراستەی سووڕانەکەی پێچەوانە ببێتەوە؟
بیابانەکان ئەمریکای باکوور دەکەنە قاقڕ، گڵ و خۆڵ زۆربەی دارستانە بارانییەکانی ئامازۆن لە ئەمریکای باشوور دادەگرێت، چیمەن و دیمەنی سەوز لە ناوەڕاستی ئەفریقا تا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڕازێنێتەوە. کەواتە گەر دەتانهەوێت کوردستان ببێتە بەهەشت چاوەڕێ بن زەوی پێچەوانە بسووڕێت.
بەپێی هاوشێوەسازییەکی کۆمپیوتەری کە لەم مانگەدا لە کۆبوونەوەی گشتیی یەکیەتیی زانستەکانی زەویناسیی ئەورووپا رێکخرا، ئەم ئەنجامە بە دەست هاتووە.
بەپێی ئەم هاوشێوەسازییە، لە هەندێک پارزەویدا بیابانەکان نامێنن و هەندێکی دیکە دەبنە بیابان و شەختە و سەهۆڵبەندان ڕۆژاوای ئەورووپا دادەگرێت. سیانۆباکترییەکان کە لە ڕێگەی فۆتۆسەنتێزەوە ئۆکسیجێن بەرهەم دێنن، پەرە دەستێنن. تەوژمێکی ئۆقیانووسی لە ئۆقیانووسی ئەتلەنتیکدا بە ناوی AMOC لە بەین دەچێت و لە ئۆقیانووسی ئارامدا پێکدێتەوە.
ئەگەر لە سەرووی جەمسەری باکوور بڕوانین، سووڕی زەوی لە ڕۆژاواوە بۆ ڕۆژهەڵات واتە پێچەوانەی سووڕی کاتژمێرە. لەگەڵ سووڕانی زەوی بە هۆی گوڕی زەوی تەوژمە ئۆقیانووسییەکان دروست دەبن و لەگەڵ بایەکانی ناو بەرگەهەوادا کۆمەڵێک نەخش و پەتێرن لە کەشوهەوای سەرانسەری جیهاندا دروست دەکەن. ئەم نەخشانە دەبنە هۆی باران بارین لە هەندێک ناوچەدا و لە هەندێک ناوچەدا بڵاوە بە شێی ئەو ناوچەیە دەکات و وشک دەبێت.
زانستمەندان دەڵێن ئەگەر زەوی پێچەوانە بسووڕایە زۆر سەوزتر دەبوو و ڕادەی بیابانەکان لە ٤٢ ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەوە کەم دەبوونەوە بۆ ٣١ ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە.

وشەکان:

simulation هاوشێوەسازی
continent پارزەوی
momentum گوڕ
current تەوژم
cyanobacteria سیانۆباکتریا

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/62405-what-if-earth-rotation-reversed.html?utm_source=notification

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button