کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی سفر

کورتەی هەواڵەکانی هەفتە ١٤ گوڵانی ٢٧١٨

کورتەی هەواڵەکانی هەفتە ١٤ گوڵانی ٢٧١٨

1. زانایان دەیان جینی پەیوەندیدار بە خەمۆکییان دۆزییەوە. ئەم دۆزینەوەیە ئاڵۆزیی هەرچی زیاتری نەخۆشیی خەمۆکی پیشان دەدات و ئەوە دەردەخات کە بۆچی هەندێک لە چارەسەرەکانی دژەخەمۆکی بۆ بەشێک لە خەڵکی بە باشی وەڵام دەدەنەوە بەڵام بۆ بەشێکی تر هیچ کاریگەرییان نییە.

2. هەسارەیەکی هەڵاوساوی گەورە کە لە دەوری ئەستێرەیەکی بچووک لە کۆمەڵە ئەستێرەی ڤیرگۆدا دەسووڕێتەوە گازی هیلیۆم دەنێرێت بۆناو فەزا. شیاوی ئاماژەیە ئەستێرەناسان دوای یەک دەیە توێژینەوە و بۆ یەکەمجارە کە دەتوانن توخمی ماددەی هەسارەکان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دەستنیشان بکەن.

3. کەوناراناسان لە وڵاتی پێرۆ گۆڕێکی بە کۆمەڵیان دۆزییەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥٠ ساڵ لەمەوبەر. لەو گۆڕەدا ١٤٠ منداڵ و ٢٠٠ قوربانیی دیکە هەبوون. شیاوی ئاماژەیە کە سنگی منداڵەکان لێک کراوەتەوە و دڵیان دەرهاتووە. تا ئێستا هۆکاری ئەو کوشتارە نەزانراوە!

4. زانایان ئاڵۆزترین ڕایەڵەی کۆمپیوتەری کوانتۆمییان ساز کرد کە بیست بیتی کوانتۆمی گیرۆدە یان کیوبیتی هەیە. تیمی توێژینەوەکە توانییان زانیاریی سەرجەم کیوبیتەکان بخوێننەوە و نموونەیەک لە بیرگەی کورت ماوەی کوانتۆمییان بۆ کۆمپیوتەر دروست کرد.

5. ئاژانسی جێبەجێکاری یاسا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەزاران بەردەنووس ئاشکرا دەکات کە لە ئێراقەوە دزراون و دەگەڕێنەوە بۆ ٤٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر. ئەو بەردەنووسانە ئی شارێکی سەرسووڕهێنەری سەردەمی سۆمەرییەکانن.

6. توێژینەوەیەک لە وڵاتی بریتانیا دەریدەخات کە بەرنامەی خواردن دەتوانێت تەمەنی لە زگ وەستانەوە دوا یان پێش بخات. خواردنی هەندێک لە سەوزییەکان وەک لوبیا سەوز و نۆک، هەروەها ماسیی سەلەمۆن تەمەنی لە زگ وەستانەوە دوا دەخات لە کاتێکدا خواردنی کەربۆهیدراتەکان وەک برنج و پاستا کاتەکەی دەهێنێتە پێش.

7. نەخۆشخانەیەک لە واشینگتۆن دی.سی هۆشداری دەدات لەمەڕ ئەوەی کە ٢٦٠٠ نەخۆش کە لەو نەخۆشخانە چارەسەر کراون لەبەر مەترسیی توشبوون بە هێپاتیت سیدان. بەپێی هەواڵەکان ئەو مەترسییە لە لایەن پەرەستارێکەوە دروست بووە کە خۆی ڤایرۆسی هیپاتیت سی هەبووە و نەخۆشەکانی چارەسەر کردوون.

8. پیرترین جاڵجاڵۆکەی دنیا ماڵئاوایی لێکردین. تەمەنی ئەو جاڵجاڵۆکەیە ٤٣ ساڵ بوو و ڕۆژی ١٦ی مانگی نۆڤەمبەر دۆزرابۆوە.

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/news/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button