بابەتمێشک

سەرخەوێک بشکێنە، ئەوەی کە ڕووی نەداوە بیرت دێتەوە!

سەرخەوێک بشکێنە، ئەوەی کە ڕووی نەداوە بیرت دێتەوە!

سەرخەوشکاندن بیرگەی مرۆڤ لە نیوەگۆی ڕاستی مێشکدا دەخاتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە. یەکێک لەو کاریگەرییانە دروستبوونی بیرەوەریی هەڵەیە. بیرەوەریی هەڵە بە حاڵەتێک دەوترێت کە شتێک ڕووی نەداوە بەڵام مرۆڤ پێی وایە کە ئەو شتە ڕووی داوە.
لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی لەنکستێر ئەنجام دراوە دەرکەوت کە خەو کاریگەری لەسەر بیرەوەیی هەڵە هەیە، ئەو کارەش لە ڕێگەی تاقیکردنەوەیەکی بیرهاتنەوە ئەنجام درا.

لە تاقیکردنەوەکەدا بەشداربووان کرانە دوو پۆل، پۆلی یەکەم زیاتر لە سەعاتێک و ٤٥ خولەک خەوتبوون و پۆلی دووەم بەخەبەر بوون.
دواتر داوا لە هەردوو گرووپ کرا کە لەسەر خاڵێکی ڕاوەستاو لە ناوەڕاستی شاشەی کۆمپیوتەر ورد ببنەوە، هاوکات ٤٨ وشە لە لای ڕاست یان چەپی ئەو خاڵە پیشان دەدران. داوا لە بەشداربووان دەکرا ئەگەر پێشتر وشەیەکیان بینیوە دوگمەی “بەڵێ” لێبدەن، دەنا دوگمەی “نا” لێبدەن. بەشێک لە وشەکان وشەی پەیوەندیدار بە یەکتری بوون بۆ وێنە وشەکانی “پێخەف، حەسانەوە، بەخەبەر، ماندوو، خەون، وەنەوز، سەرخەو، پرخە”. بۆ وێنە ئێستا پرسیار لە بەشداربوو دەکرا، ئایا وشەی “خەو” تا ئێستا لە لیستەکەدا هەبووە یان نا؟

ئەنجامی سەرنجڕاکێش ئەوە بوو کە ڕێژەیەکی زۆرتر لەو کەسانەی کە خەوتبوون دەیانتوانی وەڵامی دروست دەستنیشان بکەن. تاقیکردنەوەکە هەروەها دەریخست کە سەرخەوشکاندن تەنیا لەسەر نیوەی لای ڕاستی مێشک ئەو کاریگەرییە دادەنێت و نیوەی چەپی مێشک لە بەرامبەر ئەو حاڵەتەدا خۆڕاگرترە.

 

وشەکان:
Flase memory بیرەوەریی هەڵە

سەرچاوەکان:

NeuroScience News  & Live Science

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button