بابەتتەندروستی

لە هەر دە کەس لە جیهاندا نۆ کەسیان هەوای پیس هەڵدەمژن !

لە هەر دە کەس لە جیهاندا نۆ کەسیان هەوای پیس هەڵدەمژن !

دراوەکان لەسەر کوالیتیی هەوا دەریدەخەن کە لە هەر دە کەس لە جیهاندا نۆ کەسیان هەوای زۆر پیس هەڵدەمژن. بەپێی ڕاپۆرتیکی گاردییەن، ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی بۆی دەرکەوتووە کە زیاد لە ٩٠٪ی خەڵکی جیهان لەو شوێنە قەرەباڵغانەدا دەژێین کە ئاستی تەنۆلکەکانی ناو هەوا وەک سولفات و نیترات زیاد لە ڕادەی شیاوە بۆ هەناسەکێشان. هەروەها ئاستی ئەم پیسکەرە مەترسیدارانە لە هەندێک ناوچەی ئەورووپا و ئەمریکادا ڕوو لە کەمبوونە بەڵام لە ناوچەکانی دیکەدا بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا ڕوو لە زیادبوونە. ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی مەزەندە دەکات کە تەنۆلکەکانی ناوهەوا ساڵانە دەبێتە هۆی مەرگی زیاتر لە ٧ ملیۆن کەس کە زۆربەیان لە وڵاتانی کەم داهاتن و ڕێکخراوەکە دەڵێت پێویستە بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا لەم وڵاتانەدا هەڵوێستی بەپەلە بگیرێتە بەر.

وشەکان:
fine particulates تەنۆلکەکانی ناو هەوا
data دراوە

سەرچاوە:

science magazine

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button