کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی سفر

وێنەی هەڵبژێرداوی زانستیی مانگی گوڵانی ٩٧

ئاژانسی هەوافەزایی ناسا لە بنکەی چاودێریی هەتاوی سێ ڤیدیۆی لە خۆر تۆمار کردووە کە لە هەرکامیاندا لە شەپۆلێکی جیاوازی سەرووربنەوش کەڵک وەرگیراوە. وێنەگری لە شەپۆلە جیاوازەکاندا، تایبەتمەندیی جیاوازیش دەر دەخات. بۆ نموونە لەم سێ ڤیدیۆیەدا هەرکامیان تایبەتمەندییەکی جیاوازی خۆر نیشان دەدات. ئایا دەزانی چ تایبەتمەندییەک؟

سەرچاوە:
NASAئەم کیسەڵە کە ناوی Elusor macrurusە واتە کیسەڵی بچووک و درێژییەکەی تەنیا چل سانتیمەترە. یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین کیسەڵەکانە کە تەنیا لە ڕووباری ماری لە کوینزلەندی ئوسترالیا بینراوە. ئەم کیسەڵە لەم مانگەدا لە کۆمەڵەی ئاژەڵناسیی لەندەن خرایه پۆلی ئەو ئاژەڵانەی کە زۆرترین مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. تووکی ئەم کیسەڵە شتێکی قەوزەئاسایە کە لە لەشی دێت و هەروەها دەتوانێت لە ڕێگەی ئەندامی زاوزێوە هەناسە بکێشێت.

سەرچاوە:
Nature

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button