بابەتتەندروستی

ئایا دەتانھەوێت خەونەکانتان بیر بێنەوە ؟

ئایا دەتانھەوێت خەونەکانتان بیر بێنەوە ؟
ڤیتامین ب٦ بخۆن!

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئادێلاید لەسەر ١٠٠ کەس لە ئوسترالیا، دەرکەوت کە خواردنی ڤیتامین ب٦ توانایی مرۆڤەکان بۆ وەبیرھێنانەوەی خەونەکانیان باشتر دەکات.
ئەم ڤیتامینە ھیچ کارییگەرییەکی لەسەر ڕووناکی، ڕەنگ و شێوازی خەو نییە.

دوکتور ئاسپی دەڵێت: “مرۆڤێک نزیکەی ٦ساڵ لە عومری بە خەوبینینەوە تێپەڕ دەبێت. ئەگەر ئێمە بتوانین خەونەکانمان ڕوونتر بکەین و کۆنتڕۆڵیان بکەین، دەتوانین لەو کاتەی بە خەوبینینەوە تێپەڕ دەبێت باشتر کەڵک وەربگرین”.
خەونی ڕوون، واتە کاتێک کە خۆشتان دەزانن خەون دەبینن، دەتوانێت زۆری کەڵک ببێت. بۆ نموونە لەوانەیە بتوانین بۆ دەرمانی فۆبیا، زاڵبوون بەسەر زیندەخەو و توانایی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی داھێنەرانە و تەنانەت بۆ باشبوونەوەی تڕۆمایەکی فیزیکی کەڵکی لێ وەربگرین.

لەڕاستیدا بۆ بەدەستھێنانی ئەم تواناییە، زۆر گرینگە کە بتوانین خەونەکانمان بە باشی بیر بێتەوە.
ئەم توێژینەوەیە دەریخست کە لەوانەیە ڤیتامینی ب٦ ڕێگەیەک بێت بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بتوانن خەونی ڕوون ببینن.

University of Adelaide
lucid dreaming خەونی ڕوون
Trauma تڕۆما
Nightmare زیندەخەو

ئامادەکردن: نەسیبە بارانی

 

سەرچاوە:

Medicalxpress

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button