بابەتژینگە

کالیفۆرنیا بۆ خانووە نوێیەکانی پێویستیی بە ڕووبەری هەتاوی دەبێت.

ساڵی 2020 کالیفۆرنیا بۆ خانووە نوێیەکانی پێویستیی بە ڕووبەری هەتاوی دەبێت.

کالیفۆرنیا بۆ ئەو بینایانەی کە پاش 2020 دروست دەکرێن، پێویستی بە ڕووبەری هەتاوی هەیە. ئەوە یەکەم فەرمان لە سەرتاسەری وڵات و دواهەنگاوی دەسەڵاتە بۆ کەمکردنەوەی گازە گوڵخانەییەکان.

لیژنەی وزەی کالیفۆرنیا – کە چوارشەممەگەلیان داناوە بۆ دەنگدان بە یاساکان- مەزەندەیان کردووە کە بەو کارە 10500 دۆلار بە تێچووی سازکردنی ماڵێکی یەک خێزانی زیاد دەبێت، بەڵام هاوکات 16000 دۆلار لە بەشی وزە پاشەکەوت دەبێت.

کالیفۆرنیا، لە بواری وزەی خاوێنەوە لە سەرتاسەری وڵاتەکەی، وەک پێشەنگێک خۆی پیشان داوە؛ ئەو پلەوپایە بە زیادکردنی جۆرەکانی ئۆتۆمبیلی کارەبایی لەناو جادەکان و کەمکردنی بڵاوبوونەوەی گازی گوڵخانەیی لە بیناکانی نیشتەجێبوون و بازرگانیدا بەدەست هاتووە.

کێڵی ناتسن (بەڕێوەبەری پەرەسەندنی تەکنەلۆژی بۆ یەکێتیی هەتاوی و پاشەکەوتی کالیفۆرنیا) وتی: ئەوە دەبێتە هەنگاوێکی زۆر گرینگی بەرەوپێشچوون بۆ ویلایەتەکەمان، بۆ ئەوەی کە لە بواری ئابووریی وزەی خاوێنەدا وەک پێشەنگ بمێنینەوە.

ئەگەرچی چەند گرووپێکی پیشەیی لەگەڵ یاساکانی ئەو لیژنەیەدا دژایەتیان دەکرد بەڵام سەرکردە کۆماریخوازەکانی یاسادانەر وتیان کالیفۆرنیا ناتوانێت لەوە زیاتر پارە بۆ بیناسازی لە بازاڕی زۆر گرانی ئەمریکا خەرج بکات.

ئەو کۆمیسیۆنە مەزەندەی کردووە کە لە ساڵی 2020دا 117000 خانووی یەک خێزانی و 48000 بینای چەندخێزانی دروست دەکرێت. دەسەڵات هەر سێ ساڵ جارێک کۆدەکانی بیناسازیی ئەو وڵاتە نوێ دەکاتەوە. ئەگەر ڕووبەرە هەتاوییەکان و ستانداردەکانی خۆشکردنی هەوا ڕەت بکرێنەوە، ئەوا پێویستە دوای پەرپێدان و چاککردنیان، دووبارە لەلایەن کۆمیسیۆنی ستانداردی بیناسازیی کالیفۆرنیاوە پەسەند بکرێت. ئەم یاسایە بینایەک دەگرێتەوە کە شیاوی بەکارهێنانی ڕووبەری هەتاوی نییە، واتە داییمە لە سێبەردایە. هەروەها بۆ ئەو بیناگەلەش کە دانانی ڕووبەری هەتاوی بۆیان ئابوورییانە نییە، باتریی پاشەکەوتکەر دادەنرێت.

ئەو پێداویستییە تەنیا بۆ خانووە نوێیەکانە نەوەک ئەوانەی کە پێشتر دروست کراون. ئەگەرچی زۆرینەی خاوەنماڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی بەرنامەی داشکانی نرخ لە وڵاتەکەیان، بڕیاریان بە دامەزراندنی ڕووبەری هەتاوی داوە.

ئامادەکردنی: ڕێزان موحەمەدی
https://hips.hearstapps.com/hmg-prod.s3.amazonaws.com/images/ap18129026443188.jpg?resize=3282:*
سەرچاوە:
By Associated Press And Kathleen Ronayne May 9, 2018

https://www.popularmechanics.com/science/green-tech/a20629500/california-may-require-solar-panels-on-new-homes-in-2020/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button