بابەتزانستە بنەماییەکان

دۆزرانەوەی شاری ماردامان لە باشووری کوردستان

دۆزرانەوەی شاری ماردامان لە باشووری کوردستان
کەوناراناسان لە باشووری کوردستان لە پارێزگای دهۆک پاشماوەی شارێکیان بە ناوی ماردامان دۆزییەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ٤٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر.

تیمێک لە زانکۆی توبینگێنی ئاڵمان لە چەندین ساڵ لەمەوبەرە ئەو شوێنە هەڵدەکەنن و هاوینی ڕابردوو ٩٢ بەردەنووسی بزمارییان دۆزییەوە کە لە گۆزەیەکدا بوون.

لەم دواییەدا بێتینا فایست فیلۆلۆجیست (شارەزای زمان) لە زانکۆی هایدێلبێرگ نووسراوەی سەر بەردەنووسەکانی خوێندەوە تاوەکوو بزانێت ناوی ئەو شارە چی بووە. دەرکەوت کە شارەکە پێی وتراوە ماردامان و هەندێک کاتیش پێی وتراوە مارداما.

شاری ماردامان لە نێوان ٢٨٠٠ بۆ ٢٦٥٠ ساڵ بەر لە زایین دامەزراوە و لە ساڵانی ١٩٠٠ بۆ ١٧٠٠ بەر لە زایین گەیشتووەتە لوتکەی پەرەسەندن. شارەکە تا سەردەمی ئاشووریی نوێ واتە ٩١١ بۆ ٦١٢ ساڵ بەر لە زایین هەر لە گەشەسەندندا بووە.

ئەو نووسراوانەی دۆزراونەتەوە دەگەڕێنەوە بۆ دەوربەری ١٢٥٠ ساڵ بەر لە زایین، کاتێک کە شارکە بەشێک لە ئیمپراتۆریی ئاشووری بووە و لە لایەن کەسێک بە ناوی ئاشوور نەسیرەوە بەڕێوە براوە. بەپێی دۆزراوەکانی پێشووتر ئەم شارە زۆر کات سەر بە ئیمپراتۆرییەکی گەورەتر بووە بەڵام لە هەندێک کاتیشدا سەربەخۆ بووە.

ئەو شوێنەی کە نووسراوەکانی لێ دۆزراونەتەوە نزیکەی ١٢٠٠ ساڵ بەر لە زایین تێکدراوە بەڵام دوای ئەوەش شارەکە هەر ماوەتەوە. لە ڕاستیدا ئەم شارە چەندین جار لە مێژوودا بەشێکی تێکدراوە و دیسانەوە شارەکە ئاوەدان کراوەتەوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە تیمی توێژەر لە ساڵی ٢٠١٣ەوە دەستییان بە هەڵکۆڵینی ئەم شارە کردووە و توێژینەوەکەیان لە ئێستاشدا درێژەی هەیە.

وشەکان:
Mardaman ماردامان
Mardama مارداما
Tablet بەردەنوو

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/62545-lost-city-of-mardaman-discovered.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button