بابەتتەکنەلۆجیا

450000 ژن لە بریتانیا بە هۆی هەڵە لە ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەریدا پشکنینی شێرپەنجەی مەمکیان بۆ نەکراوە!

450000 ژن لە بریتانیا بە هۆی هەڵە لە ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەریدا پشکنینی شێرپەنجەی مەمکیان بۆ نەکراوە!

نزیکەی نیو ملیۆن ژن لە بریتانیا بە هۆی هەڵە لە ئەلگۆریتمێکی کاتپێداندا تاقیکردنەوەی مامۆگرافییان بۆ ئەنجام نەدراوە و پێدەچێت کە ژمارەیەک لەو کەسانە بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمکەوە گیانیان لە دەست دابێت. هەفتەی پێشوو وەزیری تەندروستیی بریتانیا ئاشکرای کرد، بەدواداچوونیان کردووە کە چۆن هەڵە لە ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەریدا لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ئێستا بووەتە هۆی ئەوەی کە لە بریتانیا نزیکەی نیو ملیۆن لە خانمانی تەمەن نێوان ٦٨ بۆ ٧١ ساڵ بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بانگهێشت نەکرێن.

ئەو ئەلگۆریتمە لە نەرمامێری سیستمی تەندروستیی نەتەوەیی بریتانیادا بووە و نۆ ساڵ ئەو هەڵەیە بە نەزانراوی ماوەتەوە. وەزیری تەندروستی دەڵێت لەگەڵ بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە دوا تاقیکردنەوەیان بۆ ئەنجام نەدراوە و بەو هۆیەوە مردوون پەیوەندی دەگیرێت، حکومەتیش بەو هۆیەوە داوای لێبوردنی گشتی دەکات و دەبێت ئەو بنەماڵانەی کە قەرەبووکردنەوە دەیانگرێتەوە، دەستنیشان بکرێن.

وشەکان:

Breast cancer شێرپەنجەی مەمک

Algorithm ئەلگۆریتم

Scheduling کاتپێدان

ئامادەکردنی: محەممەد محەممەدئەمینی

سەرچاوە:

https://spectrum.ieee.org/riskfactor/computing/it/450000-woman-missed-breast-cancer-screening-exams-in-uk-due-to-algorithm-failure

پۆستە هاوشێوەکان

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button