بابەتڤیدیۆمێشک

گوێتان لە “ڵۆڕڵ”ە یان “یانی”

گوێتان لە “ڵۆڕڵ”ە یان “یانی” ؟ بۆچی مێشکی ئێوە تووشی ئەو هەڵە سەیرە دەبێت!

ئەو کەسانەی کە گوێ لەو دەنگە دەگرن بە “لۆڕڵ” یان “یانی” دەیبستن. هەندێک کەس هەر دوو وشەکە دەبیستن، لە یەک کاتدا یەکێک لە وشەکان دەبیستن و کاتێکی تر وشەکەی تر دەبیستن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو دەنگە کام یەک لەو دوو بژاردەیە؟ ئایا هەردووکیانە یان هیچیان؟ ئەو وەهمە لە بیستندا بۆ دروست دەبێت؟

پڕۆفیسۆر ئاندرو ئاکسێنم لە بەشی دەروونناسی و نەخۆشییەکانی گوێ لە زانکۆی مینیسوتای ئەمریکا دەڵێت: بەپێی لێکداوەنەی زانستی، دەکرێت هەر دوو گرووپەکەی کە “لۆڕڵ” یان “یانی” دەبیستن ڕاست بکەن یان هەردووکیان هەڵە بکەن چون لە ڕاستیدا ئەو دەنگەی تۆمار کراوە هیچ کام لەو دوو ناوە نییە.

کاتێک کە دەنگێک دەبیستین، ئەگەر مێشک لە نێوان دوو دەنگدا دڕدۆنگ بوو، دەنگێکیان بە شێوەی خۆکار هەڵدەبژێرێت. پڕفیسۆر دەیڤید ئەلایس دەڵێت لێرەدا بە هۆی ئەوەی بڕی وزە و درێژیی ماوەی وتنی وشەکانی “لۆڕڵ” و “یانی” یەکسانە، مێشک تووشی ئەو سەرلێشێوانە دەبێت کە کامیان هەڵبژێرێت.

ئایا لە ڕاستیدا ئەم کێشەیە لە ڕێگەی مێشکەوە دروست دەبێت یان گوێ؟ بەپێی راپۆرتێک کە لە گاردییەندا بڵاو کراوەتەوە، چاوەڕوانیی ئێوە سەبارەت بەوەی کە کام وشەیە دەبیستن کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی کە دەنگەکە بە کام وشەیە ڕاڤە بکەن.

جیا لەوەی کە چ پەیامێک بە مێشکمان دەگات گوێچکەش کاریگەری لەسەر دروستبوونی ئەم وەهمە هەیە. لارس ڕی لە زانکۆی ماستریختی هۆلەند دەڵێت فریکوێنسیی وتنی “یانی” بەرزترە لە وتنی “لۆڕڵ”. بێژەری دەنگەکان دەتوانن فریکوێنسی بگۆڕن، بۆیە ئەوەی کە کێ بێژەی دەکات کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی کە چۆن دەنگەکە لێک بدەینەوە.

هەروەها بیچمی گوێ و تەمەن دەتوانیت کاریگەری ببێت. لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن. توانایی بیستنی دەنگە بەرزەکان کەم دەبێتەوە بۆیە ئەوانەی کە تەمەنیان زیاترە ڕەنگە “لۆڕڵ” ببیستنن! بەم پێوەرە ئێوە لاو دەرچوون یان بەتەمەن؟!

فۆرمەنت ئاماژە بەو فریکوێنسییانە دەکات کە زۆرترین وزە لە کاتی سازبوونی دەنگێکدا دەگوێزنەوە و پەیوەندییان بە بەشە جیاجیاکانی کۆئەندامی ئاخاوتنی کەسەکان هەیە. کاتێک کەسێکی ئاسایی قسە دەکات سێ فۆرمەنت بوونی هەیە، بەڵام لەم دەنگەدا زیاتر لە سێ فۆرمەنت هەیە بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە کە سازکەرێکی ئاخاوتن ئەم دەنگەی دروست کردبێت.

وشەکان:
Vocal tract کۆئەندامی ئاخاوتن
Speech synthesizer سازکەری ئاخاوتن
Formant فۆرمەنت

سەرچاوە:
Live Science

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button