بابەتمێشک

ئەوانەی پێیان وایە زۆر لە سیاسەت دەزانن هیچی لێ نازانن

ئەوانەی پێیان وایە زۆر لە سیاسەت دەزانن هیچی لێ نازانن !

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەوانەی زۆر لەسەر دروستیی بڕوا سیاسییەکانیان سوورن زۆر کەمتر لە سیاسەت دەزانن. هەروەها کاتێک کە لایەنگریی حیزبێکیش تێکەڵ بە باسە سیاسییەکانیان دەبێت دۆخەکە خراپتر دەبێت.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە جورناڵی دەروونناسیی کۆمەڵایەتیدا بڵاو بووەتەوە، سەرەتا زانیاریی سیاسی بەشداربووان لە ڕێگەی کۆمەڵە پرسیارێکەوە هەڵسەنگێنرا، پاشان داوا لە بەشداربووان کرا کە سەبارەت بە دروستیی وەڵامەکانیان سەرنجی خۆیان بڵێن، ئەو کەسانەی کە بە بڕوابەخۆیی زۆرەوە پێیان وابوو لە تاقیکردنەوەکەدا زۆر باش بوون لە ڕاستیدا زۆر خراپ بوون!

بەو پێیەی کە توێژینەوەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە دەرکەوت کە لایەنگرانی حیزبی کۆماریخواز زۆر زیاتر لە لایەنگرانی دێموکراتەکان زانیاریی حیزبی بۆ هەڵسەنگاندنی بەرامبەرەکانیان بە کار دەهێنن، بەم حاڵەتەش “جەمسەرگیریی ناهاوجێ” دەوترێت.

ئەم ئەنجامە لە ڕێگەی ئاسەواری دانینگ کراگێرەوە شی کرایەوە. بەپێی ئەم ئاسەوارە ئەو کەسانەی کە کەمتر شیاون و تواناییان کەمترە زۆر زیاتر لەو کەسانەی کە شیاوترن و زاڵترن بڕوابەخۆییان زیاترە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەوانەی کەمتر دەزانن “نازانن کە نازانن” لە کاتێکدا ئەوانەی کە زیاتر دەزانن “دەزانن کە نازانن”. تەنیا ڕێگە بۆ کەسێک کە ئەم کێشەیەی هەیە ئەوەیە کە ئاستی تێگەیشتن و زانینی بەرز بکرێتەوە تا بزانێت کە نازانێت!

ئێستا وەک تاکێکی کورد -کە بەردەوام بە ڕاڤە و شرۆڤە سیاسییەکانەوە سەرقاڵین- چەندە لەسەر دروستیی بۆچوونە سیاسیەکانت سووریت؟!

وشەکان:
Social Psychology دەروونناسیی کۆمەڵایەتی
Dunning-Kruger effect کاریگەریی دانینگ-کراگێر
Asymmetric Polarization جەمسەرگریی ناهاوجێ

سەرچاوە:

Study: People with less political knowledge think they know a lot about politics

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button