بابەتمێشک

دەرخەرەکانی سەرنجڕاکێشی

دەرخەرەکانی سەرنجڕاکێشی

کاتێک کەسێکمان بە دڵ دەبێت چۆن هەڵسوکەوت دەکەین؟ چۆن دەزانن کەسێک ئێوەی بەر دڵ کەوتووە؟

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە زانکۆی دایتۆن ئەنجام دراوە، لیستێک لەو هەڵسوکەوتانە بە دەست هاتووە کە لە ڕێگەی هەڵسوکەوتی بەرامبەرەکەمانەوە وەڵامی ئەو پرسیارانە بزانین.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، مۆنتۆیا سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لە سەرانسەری جیهاندا کۆمەڵێک هەڵسوکەوتی تایبەتی مرۆڤەکان هەن کە پەیوەندییان بە خۆشەویستییەوە هەیە.

وردبوونەوە، پێکەنین، دەستپێکردنی قسەکردن، بزە و نزیکیی جەستەیی ئەو نیشانانەن کە لە هەموو کەلتوورەکاندا هەن. لاساییکردنەوە و سەرلەقاندن تایبەتن بە کەلتوورە خۆراواییەکان.

لەم توێژینەوەیەدا دەرکەوت کە ئەم هەڵسوکەوتانە پەیوەندییان بە خۆشەویستییەوە نییە: لادانی لەناکاوی قژ، برۆ هەڵتەکاندن، قیافەگرتن، سەر هێنانە پێش، ڕێککردنی جلوبەرگ، پاڵدانەوە.

توێژەران دەڵێن ئەو هەڵسوکەوتانەی پەیوەندییان بە سەرنجڕاکێشییەوە هەیە لەگەڵ زیادکردنی متمانە و گونجان لە نێوان خەڵکیشدا پێکەوە گرێ دراون.

وشەکان:

Dayton دایتۆن

Indicators of Attraction

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button