بابەتگەردوونناسی

ڕوخساری ئاگرینی خۆر چۆن دەکوژێتەوە ؟!

ڕوخساری ئاگرینی خۆر چۆن دەکوژێتەوە ؟!

دوای ئەوەی خۆر مرد ڕواڵەتی چۆن دەبێت؟ ئەستێرەناسان وەڵامێکی نوێیان هەیە و ئەنجامی زیاتر بە دەست دەهێنن.

هەموو ئەستێرەکان دەمرن و خۆری ئێمەش لەو مردنە بەدەر نییە! ڕەنگە ٥ ملیارد ساڵی دیکە ئەو شتە ڕوو بدات. دوای ئەوەی کە سووتەمەنیی هایدرۆجینیی خۆر تەواو بوو، قۆناغە هەژێنەرەکانی کۆتایی ژیانی دەست پێدەکەن و سەرەتا دەبێتە هەیکەلێکی سوورباوی گەورە و دواتر دەبێتە پارچەگەلی چڕی سپیی بچوک.

درێژیی تەمەنی ئەستێرەکان پەیوەندی بە قەبارەیان هەیە. خۆر ئەستێرەیەکی زەردی بچووکە بە تیرەی نزیکەی ١.٤ ملیۆن کیلۆمەتر یان ١٠٩ بەرامبەری قەبارەی زەوی. ئەم جۆرە ئەستێرانە نزیکەی ١٠ ملیارد ساڵ دەمێننەوە. خۆر بە ٤.٥ ملیارد ساڵ تەمەنەوە، نیوەی ژیانی بڕیوە.

دوای ئەوەی سووتەمەنیی هایدرۆجین لە خۆردا تەواو بوو، هێمانە قورسترەکان دەسووتێن. لەم قۆناغەدا زۆر ماددەی ئەستێرەیی لە فەزادا بڵاو دەبنەوە و قەبارەی خۆر ١٠٠ هێندەی ئێستای گەورە دەبێتەوە و ڕەنگی سوور دەبێت. پاشان بچووک دەبێتەوە بۆ ئەستێرەیەکی بچووکی سپیی چڕی هاوقەبارەی زەوی.

وشەکان:

Stellar ئەستێرەیی

Element هێمان

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/62507-what-happens-when-sun-dies.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button