بابەتزانستە بنەماییەکان

باشترین دژە-هەتاو بۆ خۆ پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر

باشترین دژە-هەتاو بۆ خۆ پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر کامانەن؟

کاتێک دەتانهەوێت دژە-هەتاو بکڕن، چ خاڵێک دەبێت لەبەر چاو بگرن؟ لە چ جۆر دژە-هەتاوێک دەبێت خۆ بپارێزن؟ پێشنیاری پسپۆڕانی ئەم بوارە چییە؟ لە درێژەدا لەگەڵمان بن.

توێژینەوەیەکی نوێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەریخستووە کە لە هەر ٣ دژە-هەتاو، ٢ دانەیان پاراستنی پێویست ئەنجام نادەن و تەنانەت ماددەی زیانبار بۆ پێستیشیان تێدایە.
ئەم توێژینەوە لە لایەن کۆڕی کاریی ژینگەیی EWG ئەنجام دراوە و نزیک ٦٥٠ جۆر دژە هەتاو تێیدا هەڵسەنگێندراوە. ئەم توێژینەوە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەژێر ناوی ڕێنوێنی بۆ کرێمی دژە-هەتاو بڵاو کراوەتەوە .

لەم توێژینەوەدا، دژەهەتاوەکان بەپێی زیانباربوونی ماددەی بەکارهاتوو، چۆنیەتیی پاراستنی پێست لە تیشکی ژووربنەوشی A و B و چەند فاکتەری تر ڕیز کراون.

ئەم خاڵانەی خوارەوە گرینگترین ئەنجامەکان بوون:

١. زۆربتی دژە-هەتاوەکان ماددەیەکی زیانباریان تێدابوو بە ناوی Oxybenzone. ئەم ماددەیە بۆ ژینگە بە تایبەت بۆ مەرجانەکان زۆر زیانبارن.

٢. ماددەیەکی زیانباری تر لە ناو دژە-هەتاوەکان، جۆریک لە ڤیتامینی Aیە بە ناوی Retynyl palmitata، کە بەپێی توێژینەوە لەسەر ئاژەڵەکان پەیوەندی دراوە بە تومۆری پێستەوە. هەڵبەت جێی ئاماژەیە بەکارهێنانی ئەم ماددەیە زۆر کەم بووەتەوە لە ساڵی ٢٠١٠ بەم لاوە.

٣. زۆریەک لە دژە-هەتاوەکان لە ئەمریکا، پاراستنی پێویست لە پێست ناکەن، کە ئەمە ئەگەری پیربوونی پێست و هەوەها شێرپەنجەی پێست دەباتە سەر.

پێشنیارەکان:

١. ئەم گوزارشە هۆشداری دەدات کە کرێمە دژە-هەتاوەکان کە نوانەی پاراستن لە سووتان بە خۆر SFPیان سەرتر لە ٥٠یە، لەوانەیە هەستێکی فریودەریان پێ بدات کە لەژێر تیشکی خۆردا باشتر پارێزراون و ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی کە زیاتر لەژێر تیشکی خۆردا بمێننەوە. لە حاڵێکدا ئەم شتە ڕاست نییە.

٢. خۆ لە سپرەیە دژەهەتاوەکان بپارێزن، چون ناتوانن توێیەکی ئەستوور و یەکدەست لەسەر پێستتان دروست بکەن!
کەواتە بە کوردی و بە کورتی:
هەرکات دەچن بۆ کڕینی دژە-هەتاوەکان، سەیر بکەن و دڵنیا ببنەوە کە Oxybenzone و Retynol palmitate تێیاندا بەکار نەبراوە. هەروەها پێویست ناکات دژەهەتاوی سەرتر لە SFP 50 بکڕن. کە دژە-هەتاو دەکڕن، سپرەی مەکڕن.
بە گشتیش تا دەتوانن خۆ لە تیشکی هەتاو بپارێزن و لە سێبەردا بن.
? وشەکان و کورتکراوەکان:
دژە-هەتاو Sunscreen
نوانەی پاراستن لە خۆرسووتان
Sunburn protection factor (SFP)
مەرجان Coral
EWG: Environmemtal working group

? نووسەر: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

? سەرچاوە:
https://www.livescience.com/62628-best-sunscreens-2018-ewg-recommendations
https://www.ewg.org/sunscreen/report/executive-summary

پۆستە هاوشێوەکان

2 کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button